سۆرانی  |  بادینی  |  English      

ئەم ڕاپۆرتەی دیلۆیت وەک شۆکێکی گەورە دەبیم.. کۆی دۆسیەی نەوت پێویستی بە پێداچونەوەیە... چۆن؟

عەلی حەمە ساڵح

پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان
  15/01/2021  |    1733 جار خوێندراوەتەوە

ئاماژە مەترسیدارەکان :

ئەم ئاماژانە پێماندەڵێت، فۆشتنی نەوت بەنرخێکی زۆر ھەرزان ( یازدە دۆلارو ٧٣ سەنت کەمتر لە برێنت) ، خەرجی زۆری کۆمپانیاکان( بەھۆی گەندەڵی) و گرێبەستی خراپ لە نەوتی ھەرێم پئویستی بە پێداچونەوەیە ...

-نرخی برێنت ٣٨ دۆلارو ٧ سەنت بوە، بەڵام پوختەی داھات بۆ بەرمیلێک نەوتی ھەرێم ٧ دۆلار ٨٠ سەنت بوە ..

-شایستەی کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانان و کرێی بۆرێ بۆ ھەر بەرمیلێک ١٦ دۆلارو ٨٥ سەنت بوە، بەڵام تێکڕای داھات بۆ حکومەت ٧ دۆلارو ٨٠ سەنت بوە ..

-تێکڕای فرۆشتنی نەوت ٢٦.٣٣ بوە بۆ ھەر بەمیلێک لەم ڕێژە ٧ دۆلارو ٨٠ سەنت وەک پوختەی داھات ماوتەوە، واتە٢٩.٦٪‏ ئەو نەوتەی فرۆشراوە داھاتی حکەمەتی ھەرێمە ٧٠.٤٪‏ وەک خەرجی ڕۆشتوە !!

دەچمە وردەکاری ...

لە ٩ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ حکومەتی ھەرێم ١٢٤ ملیۆن و ٧٧٩ھەزارو ٩٦١ بەرمیل نەوتی فرۆشتوە ..

تێکڕاێ نرخی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم لەو نۆ مانگەدا، ٢٦.٣٣٩ دۆلار بوە، تێکڕای نرخی برێنت ٣٨.٠٧٣ دۆلارە یە، بەمەش ھەرێم ١١.٧٣ یازدە دۆلارو ٧٣ سەنت، کەمتر لە نرخی برێنت نەوتەکەی فرۆشتوە!! ئەم بڕە لە داشکاندن زۆر زۆرە ..

ئەوەی جێگای ڕەخنەو گومانە ..

حکومەتی ھەرێم لە ١ی نیسان تاوەکو ٣٠ حوزەیران، ٣٨ ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتوە بە تێکڕای نرخ ١٥.٧٨ دۆلار، لە کاتێکدا تێكڕای نرخی برێنت لەو سێ مانگەدا ٢٩.٤٣ دۆلار بوە... واتە ھەرێم بە ١٣.٧٨ (سێ زدە دۆلارو حەفتاو ھەشت سەنت کەمتر لە نرخی نەوتەکەی فرۆشتوە !!

لەم سێ مانگەدا خەرجیکانی نەوت زۆر زیاترە لە داھاتەکەی، بەشێوەیەک حکومەت نەک داھاتی نەبوە، بەڵکو ٧٦ ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوەتوە .

چۆن؟

داھاتی نەوت ٥٩٠ملیۆن دۆلار بوە، خەرجی نەوت ٦٦٦ ملیۆن دۆلار بوە ...

بۆ داپۆشینی ئەم زیانە حکومەت بڕی ٤١٥ ملیۆن دۆلاری لە کۆمپانیاکانی نەوت وەرگرتوە بۆ فرۆشتنی نەوتی ساڵانی ئایند بە پێشەکی !!

کرێی بۆری

بڕی پارەی دراو بۆ تاریفەی کۆمپانیای وزەی تورکی٢٥٤ ملیۆن دۆلارە .

بڕی پارەی دراو بۆ کۆمپانیای بۆری کوردستان( کار و ڕوس نەفت) ٤٥٥ ملیۆن دۆلارە ..

کۆی گشتی: ٧٠٩ ملیۆن دۆلار

بەمەش کرێی بۆری بۆ ھەر بەرمیلێک نەوت ٥.٦٩ پێنج دۆلارو شەست و نۆ سەنت کەوتوە، بەراورد بە نرخی نەوت بڕێکی زۆرە ..

شایستەی کۆمپانیاکانی نەوت

کۆی ئەو پارەیەی لە دراوەتە کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی نەوت یەک ملیارو ٣٩٤ ملیۆن و ٥٥٥ ھەزار دۆلارە، ئەمەش بەراورد بەنرخی نەوت بڕێکی ئێجگار زۆرە !

بۆنمونە :

١ی نیسان تاوەکو ٣٠ حوزەیران کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانانی نەوت ٥٠٠ ملیۆن دۆلاریان وەرگرتوە، بەڵام پوختەی داھات بۆ حکومەت نەک سفر بوە بەڵکو ٧٨ ملیۆن دۆلاریش زیان بوە ..

شایستەی کۆمپانیاکانی نەوت بۆ ھەر بەرمیلێک ١١.١٦ یازدە دۆلارو ١٦ سەنت بوە.. لەکاتێکدا پوختەی داھاتی حکومەت بۆ ھەر بەرمیلێک ٧ دۆلارو ٨٠ سەنتە ..

ئەم بڕە بڕێکی ئێجگار زۆرە چونکە ١٧٠ ھەزار بەرمیل نەوت ھی کێڵگەی خورمەڵەیە، کە کێڵگەیەکی خزمەتگوزاریە نەک ھاوبەشی لە بەرھەم و کۆمپانیای کار بەڕێوەی دەبات ..

لە ڕاپۆرتەکە بڕی ئەو پارە دیارنیە کە دراوە بە ھەر یەک لە کۆمپانیاکان تاوکو بە داتای کۆمپانیاکە بەراورد بکرێت ..

ئاماژە مەترسیدارەکانو ئەو داھاتەی بۆ حکومەتی ھەرێم ماوەتەوە

ھەرچەندە بەپێی ڕاپۆرتی دیلۆیت یەک ملیار ٨٣١ ملیۆن و ٧٧٢ ھەزار دۆلار وەک داھات پاش دەرھێنانی خەرجی بۆ حکومەتی ھەرێم ماوەتەوە، بەڵام لەم بڕە ٩١٣ ملیۆن٦٦٦ ھەزار دۆلار فرۆشتنی نەوتی ئایندە بوە بە پارەی پێشوەخت(قەرز) واتە: پوختەی داھاتی نەوتی نۆ مانگی ساڵی پێشوو ٩١٨ ملیۆن و ١٠٦ ھەزار دۆلار بوە، حکومەت ٤٧ ملیۆن ٦٥٦ ھەزار دۆلار قەرزیشی داوەتەوە لە داھاتی نەوت دەبێ ئەژمار بکەین بە زیادکردنی داھات، بۆیە داھاتی ڕاستەقینە ٩٦٥ ملیۆن و ٧٦٢ ھەزار دۆلار بوە.. واتە لە بەرمیلێک تەنیا ٧.٨٠ حەوت دۆلارو ھەشتا سەنت ماوەتەوە !!!

زیاتر