کەواتە بکشێنەوە

عەلی حەمە ساڵح

پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان
  14/11/2020  |    894 جار خوێندراوەتەوە

لە دوو ڕۆژی ڕابردودا، بەدەر لە ھاوارو نیەتی سیاسی، لە خەمی ژیانی خەڵکدا لێکۆڵینەوەیەکمان کرد: وتمان دەکرێ ئەم یاسای قەرزەی عێراق وەک دەرفەت ببیندرێت..

دانوستان بکرێ..
ئەو ڕێژە نەوتەی پێویستە( دەکرێ ٢٥٠ ھەزار بەرمیل بێت) لەگەڵ ٥٠٪‏ رسوماتی گومرگی بیدەن! ٧٥٦ ملیار دینار ی مانگانە وەربەگرین.. بەو نەوتەی دەمێنێتەوەو بە داھاتی ناوخۆ زیاتر لە ترلیۆنێکە!!

ئەگەر ڕێکناکەویت، بەم بەڕێوەبردنەی ئێستا کەمتر لە ٤٠٠ ملیار دینار ھەیە بۆ موچە!!

لەبری وەڵامی عەقاڵانی و یاسایی... دەیان تۆمەت و بوختانمان بۆ ڕیز دەکەن!!

ئەم عەقڵیەیە خەڵکی کوردستان تووشی سەرگەردانی گەورە دەکات!!

فەرموو پێشنیارەکەی ئێمە ڕەتبدەکەنەوە...بەغدا بەجێبھێڵن ئەگەر ئەم عێراقە دژی بەرژەوەندی نەتەوەییە ! ھەمان عەقڵیەتی سەدامە لە سەرۆک کۆمارو جێگری پەرلەمان و وەزیری دارایی و بارەگای حیزبیەکانەوە بەجێی بھێڵن و بگەڕێنەوە کوردستان ..

باشە ئەم عێراقە عروبە بە شیعەو سونەیەوە باوڕی بە مافی کورد نیە! بۆچ لە ئێستاوە لە خەمی ئەوەدان لە عێراقی ئایندەدا چۆن کورسیەکی زیاتر بھێنن!!

بۆچی پارەی ئەم ھەرێمە لەبانگەشەی ھەڵبژاردن و ساختەکاری لە دەنگدانی پەرلەمانی عێراقی عروبەدا خەرجدەکەن!!!

ئەگەر ئەمانە چاویان بە کورد ھەڵنیایە بۆ شەڕی ڕاوێژکارو مدیر عامێک بکرێت..

فەرموون وەرنەوە، کۆتایی بەم گەندەلی و قاچاخی و ناشەفافی نەوت بھێنن و لیستی موچە خاوێنبکەنەوە، با ئیشمان بەم عێراقە نەبێت!!

ئەگەر بە وان بڵێین دوژمنی کورد، کە دەڵێن: پارە نادەین تاوەکو نەوت ڕادەستنەکەن، ئەی بەوانە دەڵێن چی کە بەھێزی ئەمنی دەوڵەت خەریکی قاچاخی دزی و گەندەڵین لە کوردستان..

بەوانە دەڵێن چی، لە سایەی سیاسەتی نەوت خەڵکیان بێ موچە کرد؟ خۆیان بوون بە خاوەنی سەدان ملیار دۆلار و فەرمانبەریش بێ موچە؟

زیاتر