گەندەڵی و سیاسەتی هەڵە بهێڵێ، ساڵێكی سەختمان لە پێش نیە

عەلی حەمە ساڵح

پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان
  23/12/2020  |    757 جار خوێندراوەتەوە
بەڵێ: ئەگەر نەوت نەدرێت بە عێراق و قاچاغی و كۆمپانیاكاری دەسەڵاتداران لە هەردوولا بەردەوام بێت! ئەمەش حاڵی دۆسیەی نەوت بێت، بە دڵنیایی بۆ موچەخۆر سەختە و بۆ ئەوانەش ڕۆژانە چەندین ملیۆن لە قاچاغی و دۆسیەی نەوت دەبەن باشترینە. 

ئەوە ئیرادە و بڕیاری حكومەتی هەرێمە ساڵێكی خۆش یان سەخت بۆ ئێمە دیاری دەكات..

یەك: تاوەكو ئێستا هیچ ڕێككەوتنێك نیە لەگەڵ بەغدا، لێكتێگەشتن هەیە لە نێوان حكومەتی هەرێم و بەغدا.. پەرلەمانی عێراق یەكلایی دەكاتەوە لە یاسای بودجەدا.. 

پرسیاری جەوهەری ئەمەیە، هەرێم ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ڕادەستدەكات یان نا! بەدڵنیایی لە پەرلەمانی عێراق بە داهاتی نەوت ڕازی نابن، ئەگەر هەرێم ئامادەبێت نەوتەكە ڕادەستبكات تێپەڕبوونی بودجە ئاسانتر دەبێ..

ئێستا كاتی ئەوەیە لێكۆڵینەوە لەو ئەگەر و بەربەستانە بكرێت دێتە پێش بودجەكە، لەبری دروشم و تۆمەت؛  پلان دابندرێ..

وەك دەرفەتێكی گەورە ئەم پڕۆژەی بودجەی ٢٠٢١ دەبینم، موچەخۆر دوای چەند ساڵێك مانگانە و لەكاتی خۆی موچەكەی وەربگرێت..

-پێداچونەوە بەخەرجی و گەندەڵیەكانی دۆسیەی نەوت، كە ٦٠٪‏ داهاتی نەوت ناگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی ئەمە گرفتێكی گەورەی حاشا هەڵنەگرە!! 

-كۆتاییهێنان بەقاچاغی و گەندەڵی بەرپرسانی دەسەڵاتدار لە خاڵی سنوریەكان، كە مانگانە بەقاچاخی و كۆمپانیاكاری ١٧٠ ملیار دیناریان دەستدەكەوێت .

زیاتر