سەروپێ، پاچە يان گيپە خواردنێکی کوردەواری چەور و بە تامە، دەگوترێ يەك خواردنە بە حەوت تام، بۆيە هەڕمێنێکی زۆری لەسەرە و بەيانيان بەرناکەوێ، بە تايبەت لە هەولێر !
خواردنێك ئەوە بهێنێ بەيانيان زوو زوو بۆ فرياکەوتنی لە خەو هەستی دايك و باوك، مناڵ و هاوسەرەکەت لە پرخەی خەو بە جێبێلی و بەرەو چێشتخانە رابکەی دواتريش خۆشی لە گێڕانەوەی تام و لەزەتەکانی بۆ کەسوکار ببينی، کەچی بچيتە سەر هەواری خالی چۆن شێت و هار نابی !
تۆ وەرە سەروپێت لە دەست بچێ، چەکت لە شان بێ و دەستانيش بە خۆتدا شۆڕ بکەيتەوە، ئەرێ ئەوە دەبێ؟
نا، نابێ خۆ چەکت هەر بۆ کەشخەيی هەڵنەگرتوە!.. بۆيە پێويستە بەکاری بێنی !
دوای روداوی سەروپێی ئەمڕۆ بەيانی شاری هەولێر داوا لە حکومەت دەکەم
سەرەپێخانە زياد بکا يان چەك لەشانی سەروپێخۆرەکان داماڵێ !
ئەی ئەو حکومەتەی هەمووشتێکت لا ئاساييە تەنيا خۆ گۆڕين يان گۆڕينی خۆت نەبێ، ئايا تۆ نازانی بێ سەروپێی رەگێکی لە هاريە !؟