پارتی و یەكێتی سەرۆكی دامەزراوەكانی داوەریان لە نێوان خۆیاندا دابەشكردووە پێنج بۆ پارتی و سفر بۆ یەكێتی، ئێستاش باسی سەربەخۆی دادگا دەكەن بە دوو چیرۆكی جیاواز
چەند ڕۆژێكە ئەوانەی دادگایان لە نێوان خۆیاندا دابەشكردووە و بەتەواوی حیزباندویانە، باس لەسەربەخۆی دادگا دەكەن، بە دوو ئاراستەی جیاواز..
بەشێك لەمانە خۆیان پێشتر پشك پشكێنەیان كردووە و ئێستا دەڵێن: دەبێت دادگا سەربەخۆیانە بڕیاربدات! تەنانەت هەیە لەم پشك پشكێنە بە هیچ ڕازی بوو.
بەشێكی تر ئەوانەن، كە دادگا ئێستا لە ژێر هەژموونی دەڵێن: نابێت ڕەخنە لە حوكمی دادگا بگرن و ئەوە دەستێوردانە!
دەستێوەردان ئەوەیە هەموو دامەزراوە دادوەریەكان بكەیت بە حیزبی!!
چۆن پارتی و یەكێتی دامەرزاوەكانی دادوەریان لە نێوان خۆیاندا دابەشكرد، پێنج سەرۆك بۆ "پارتی" و هیچ بۆ "یەكێتی".
یەك: دادگای پێداچونەوە (تەمیز)
لە چواردە دادوەر پێكدێت
سەرۆك ( پارتی) دوو جێگری هەیە یەك پارتی و یەك یەكێتی.. لە ١٢ی ٦ ی ٢٠١٨ ەدا، پارتی و یەكێتی پێنج بە پێنج بۆ پارتی و یەكێتی لە ژێر سەرپەرشتی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی دابەشیان كرد.. لەگەڵ داوەر ڕزگار محەمەد ئەمین (ناڵێم حیزب دایناوە).
دوو: ئەنجومەنی دادوەری
لە نۆ ئەندام پێكدێت
سەرۆك پارتیەو دوو جێگری هەیە، یەكیان "پارتی" و ئەوی دیكە "یەكێتی" .( هەمان سەرۆك و جێگری تەمیزن)
سەرۆكی داواكاری گشتی "پارتی" و سەرۆكی سەرپەرشتاری دادوەری "پارتی"..
چوار ئەندامی دادگای تێهەڵچوونەوە(ئستئناف) كە دوانیان"پارتی" و دوانیان" یەكێتی"
سێ: ئەنجومەنی شورا..
لە پازدە كەس پێكدێت و سەرۆك "پارتیە"، پێشتر لەسەری یەكێتی ئەژماردەكرا، كە بووە ئەندامی تەمیز جێگرەكەی ڕۆشتە جێگای..
چوار: سەرۆكی داواكاری گشتی" پارتی"
پێنج: سەرۆكی سەرپەرشتاری دادوەری "پارتی"
دادگای تێهەڵچونەوە( ئستئناف)
سەرۆكی سلێمانی " یەكێتی"
سەرۆكی گەرمیان" یەكێتی"
سەرۆكی هەولێر " پارتی"
سەرۆكی دهۆك " پارتی"
چی تێگەشتین؟
-لە نێو ئەم دادوەرانەدا كەسی باش هەن، بەڵام واقعێك هەیە پارتی و یەكێتی دابەشیان كردووە و لە پشكی ئەوان دەستبەكاربوون..
" پارتی" سەرۆكی دادگای پێداچونەوە و سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری و سەرۆكی داواكاری گشتی و سەرۆكی ئەنجومەنی شورا و سەرۆكی سەرپەرشتاری دادوەری لەلایە و یەكێتی هیچ سەرۆكێكی لەلانیە و ڕازیشە!
-لە ئەنجومەنی داداوەری و تەمیز، پارتی زۆرینەیە و یەكێتی بە كەمینە و ڕازیە..
-لە دادگاكانی تێهەڵچونەوە هەریكە و سەرۆكی زۆنی خۆی لایە..
ناكرێت ئەوانەی خۆیان بەم شێوە دادگاكانیان بە حیزبی كردوە، نەسیحەت و پەیامەكانیان باسی سەربەخۆی بێت!!
كێ باوەڕی بە سەربەخۆی دادگا هەیە با كاربكات بۆ كۆتایی ئەم حیزب حیزبێنەو پشك پشكێنە...