زۆرترین گومرگ لە کوردستاندا لەسەر مەشروب و جگەرەیە.. کە ٣٠٪ و ٢٥٪ ، بەڵام بەرپرسان بەبێ گومرگ و پشکنین خراپترین جۆر داخڵ دەکەن ..
قەبارەی هاوردەکردنی جگەرەو مەشروب لە ساڵێکدا بۆ هەرێمی کوردستان نزیکەی ٣٧٥ ملیۆن دۆلارە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٠ دا تەنیا بە بەهای ٧٣ ملیۆن دۆلار بە گومرگ و ڕەسمیات و مۆڵەتی بازرگانی داخڵ بوە!! واتە نزیکە ١٩٪ بە رەسمی بوەو ٨١٪ بە قاچاخ !
لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بەبەهای ١٤ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دۆلار جگەرە مۆڵەتی بارزگانی وەرگرتوەو بە گومرگ داخڵ بوە! لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٨ ەدا ٣٠٠ ملیۆن دۆلاربوە ..
بەم تەخمینەش واتە: نزیکەی ٩٦٪ جگەرە ئێستا بە قاچاخ دێت ..
لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بەبەهای ٦٩ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دۆلار مەشروب مۆڵەتی بازرگانی وەرگرتوەو بە فەرمی، نزیکەی ٤٠٪ مەشروب قاچاخ و ساختەن ..
ساختەکاری وەک مەترسیەکی گەورە؛
جگە لەو قاچاخیەی لەسەرەوە باسم کرد و کاڵای جگەرەو مەشروبی خراپ بەبێ کوالێتی و پشکنین داخڵ دەکەن، مەترسی گەورە ساختەکاری مارکەکانە لە کارگەکانی کوردستان .
ئاماژەی مەترسیدار تەنیا قاچاخچێتی و یاسا شکێنی نیە، ئەوەی مەترسیدارە جگەرەو مەشروب لە دونیادا زۆرترین کۆنتڕۆڵیان لەسەرە، پشکنین و کوالێتی و باج ، لە کوردستان خراپترین جۆر ساختە دەکرێت و بەبێ پشکنین و چاودێری، لۆگۆی مارکەی جیاوازی جیهانی لێدەدرێت، ئەمەش وایکردوە زیانە تەندروستیەکە دە هێندە زیاد بکات !!!
یەک: مەشروب
ئەوەی من بەدواداچونم کردوە، بە مۆڵەت و بەبێ مۆڵەت، سێ کارگە لە هەولێرو دوو لە سلێمانی و یەک لە مانگێش هەیە ...
چی دروستدەکەن و چی تێکەڵ دەکەن و چۆن کۆپی مارکە جیهانیەکان دەکەن لە ژێر هیچ چاودێریەکی ڕۆژانەدا نین و بەشێکیان سەرقاڵی ساختەکاریەکی مەترسیدارن.. بەپێی بەدواداچونی کەسێکی شارەزا کە هاوکارم بوە..ڕێژەیەکی زۆر ئیسانۆڵیان تێدەکرێ، کە زیانەکانی مەشروب دە هێندە زیاددەکات.. جگە لە شێرپەنجە نەخۆشی چاو و گورچیلە چەندین هێندەی دیکە زیاددەکات ..
ئەمە جگە لەوەی لە ژێر چاودێریدا نین، هیچ باجێکیش نادەن!!! کە لە دونیا زۆرترین باج لەسەر کهول و جگەرەیە ..
دوو: جگەرە
بەپێی بەدواداچونی من پێنج کارگەی جگەرە بە مۆڵەت و بێ مۆڵەت کاردەکەن .
-بەشێکیان مارکە جیهانیەکان ساختە دەکەن و دەیفرۆشن و ئێستا بە ئاشکرا لە بازاڕدایە .
-لە ژێر هیچ چاودێریەکی ڕۆژانەدا نین! چی دروستدەکەن و چۆن و لە چی دروستی دەکەن !
-هیچ جۆرە باجێک نادەن ..
بەڕێزان
ئەمە ئەمە دۆسیەیەکی مەترسیدارە، قاچاخچێتی و یاسا شکێنییە، مەترسیەکی گەورە لەسەر تەندروستی هاوڵاتیانی کوردستان و بارزگانیەکی ڕەشی بەرپرسانە !!!
لە دونیادا کوالێتی جگەرەو مەشروب و مۆڵەت و باج زۆرترین چاودێری لەسەرە، داهاتێکی زۆریشی هەیە بۆ خەزێنەی گشتی.. لە کوردستان هەموی فەرامۆشکراوە..