ئەم دووفاقیو جیاکارییە دەربارەی ئافرەتانی قوربانی، لەکوێوە سەرچاوە دەگرن؟
نووسەر و کاردی یەکگرتوی ئیسلامی
09/01/2023
|
728 جار خوێندراوەتەوە
بۆ ئەویان سەرۆکی پەرلەمانو حکومەتیش هاتنەسەر هێڵو بەیاننامەیان دەرکردو خێراش داواکاری گشتی هاتەدەنگو ڕێوشوێن دژ بەگومانلێکراوان گیرایەبەر، لەکاتێکدا ئەم دوو تاوانەی تر قێزەونترو گەورەترنو حەقوایە زۆرتر کۆمەڵگە بهەژێننو کاربەدەستانیش بێننەسەرخەت.
تۆبڵێ هۆکاری ئەمە چی بێت؟
بەگوێرەی ئەوەی من چاودێریم کردبێت، هۆکاری ئەم جیاوازیو دوو فاقییە لەمامەڵەکردندا، دەگەڕێتەوە بۆ چەند خاڵێک، لەوانەش:
١- ئەوبابەتانەی بواری ئەوەیان تێدایە بەهۆیانەوە ئایینو کەلتورو ئیسلامییەکانو ناوەندە دینییەکە تاوانباربکرێنو هێرشیان بکرێتەسەرو وەک کەرەسەی ململانێی ئایدۆلۆژیو سیاسی بەکاربهێنرێن، خێراترو زۆرترو بەربڵاوتر دەوروژێنرێن.
٢- بونی وێنە، بەو واتایەی ئەو ڕوداوانەی بەوێنەو بەتایبەتی بەوێنەی ڤیدیۆییەوە بڵاودەکرێنەوەو وروژاندنو کاردانەوەیەکی زۆرتر بەدوای خۆیاندا دەهێنن، بەحوکمی ئەوەی تاوانەکە بەبەرچاوی خەڵکەوە ئەنجامدەدرێنو کارلێکێکی دەرونی گەورەتریان لەگەڵدا دەکرێت، دەشبنە فشار بەسەر زۆر کەسو ناوەندەوەو ناچار بەهەڵوێستوەرگرتنیان دەکات.
٣- لاوازی کۆمەڵگەی مەدەنی ئیسلامیو کەم ئەزمونی لەدروستکردنی ڕای گشتیو وروژاندنی کەیس لەهەندێ بواردا، کە ناتوانێت کەیسی لەو جۆرە بکات بەبابەتی وروژاندنو قسەلەسەرکردن.
بەرامبەرەکان ناچاربکات بەهەڵوێستوەرگرتنو کاردانەوە، بەحوکمی ئەوەی لەبەر زیاد لەهۆکارێک، ئەو پاڵێوراوترینە بۆ ئەم ئەرکەو بەرگریکردن لەم قوربانییە پەراوێزکەوتوانە.
٤- دوفاقی لەپێوەردا، بەجۆرێک زۆرجار قوربانییە ڕاستەقینەکان فەرامۆشدەکرێن، ڕای گشتیی خاوەنداریان لێناکات، کەمینە شارەزاو چالاکەکەش زیاتر ئەو کەیسانە دەوروژێنێت، سروشتێکی کەرنەڤاڵیو خۆ بەپاڵەوانکردنو دروستکردنی جەمسەرگیریان بەسەردا زاڵە.
هیوادارم ئەم سەرنجڕاکێشانە بۆ داهاتوو بێسود نەبێت.
|