هەڵە زمانەوانییەکەی جوتیار عادل
11/04/2023
|
2775 جار خوێندراوەتەوە
ڕۆژنامەنووس دڵشاد ئەنوەر لە نووسینێکدا دەڵێت:
جوتیار عادلی وتەبێژی حکومەت، لە ڕوونکردنەوەکەیدا هەڵەیەکی زمانەوانی زەقی تێدابوو، درکی پێنەکراو تێشپەڕی..
جوتیار عادل، لەبری ئەوەی قوباد تاڵەبانی بە بندیوار ناو ببات، مەسرور بارزانی بە بندیوار وەسفکردووە..
دیقەت بدەن،. نوسیویەتی ( جێگری سەرۆک وەزیرانی بندیوار) ، بندیوار لێرەدا سیفەیەو دراوەتە پاڵ ناوی سەرۆک وەزیران!
گەر بیویستایە سیفەکە بداتە پاڵ ناوی جێگری سەرۆک وەزیران، دەبوو بڵێ( جێگری بندیواری سەرۆک وەزیران)
جێگری بندیواری سەرۆک وەزیران: واتە وەسفکردنی قوباد تاڵەبانی بە بندیوار
جێگری سەرۆک وەزیران بندیوارە: واتە وەسفکردنی مەسرور بارزانی بە بندیوار.
|