کوردو حەشاشینەکان

ئاسۆ عەبدوللەتیف

نووسەر و رۆژنامەنووس
  22/01/2024  |    891 جار خوێندراوەتەوە

ئیمام حەسەن سەباح، کە ئاراستەی مێژووی فاتیمیەکانی گۆڕیی تەنها ئەوەی کرد کە چەمکی سزای بەکارهێنا، بەڵام لەپێشدا سزا بۆ دۆست و یارانی خۆی و کۆمەڵەکەی، بە خەساندن و کوشتن و دژی ئینحیراف و تێکەڵکردنی غەریزەو سێکس و سیاسەت و عیبادەت وەستایەوە، ئینجا توانی باسی جێبەجێکردنی حوکمی قورس و سزای نەیارانی بکات، تاوەکو خواوەندی چیای ئەلەموتی ڕاگەیاندو وەهمەکانی شوێنکەوتنی میسریەکانی بەجێ هێشت تا ئامانجەکانی وەدی هێناو بوویە نەهجێکی شۆڕشگێڕی و پەروەردەیی زیهنی و واقیعی، حەسەن سەباح ئیمامی ڕۆحی حەشاشینەکان و خاوەنی یەکەمین گروپی تۆڵەسێن لەمێژوودا دژی ڕواڵەتسازی و پێکەوە ژیانی درۆینە وەستایەوە لە سەردەمی خەلیفەی دەیەمی فاتمی، ڕبو علی منێور بن ڕحمد، اڵامر بڕحکام اللە، پاشان هاتەوە قەزوێن و حاکمێکی خۆی خەساندو دۆستەکانی تەمبێ کرد، دواتر حەفتا حاکمی لە ئەوانیتر بەسزای کوشتن گەیاند، تا گەشت بە کوشتنی وەزیری پاشای سەلجوقیەکان، تاج المُلک ڕبو الغنائم.
 

کورد لە عێراق دەبێت وێنەی دەرەوەی ئەشکەوتەکە ببینێ خۆ هەر ناوەوە گرنگ نییە، خۆی پێناسە بکاتەوەو لەو قاڵب و ڕواڵەتسازییە دەرچێ کەهەیەو دەقی پێوە گرتوە، لەپێشدا ئەخلاق و دیدگای سیاسی خۆی بگۆڕێت بەرەو فەزیلەت و پاکسازی و سزای ئەو بەرخۆرییە پیسەی ناوخۆ بدات کە خۆرەی حوکمڕانیەکی ڕەشیدە، ئینجا دژی ئەو حوکمڕانیە ڕواڵەتیەی عێراق و حاکم و مەحاکم و دەستورو یاساکانی بوەستێتەوە، بەوە نابێ عێراق و پیاوەکانی چیان کرد تۆش نەزری بکەی لەسەرخۆت، بەوە دەبێ عێراق چی کرد تۆ نەیکەیت بەڵکو سزای بدەیت، کورد وجودی سیاسی هەیەو خاوەنی خەبات و گوتارەو دەبێت هێز بداتە بەرخۆی و ژیانی سیاسی بەو جۆرە ناڕوات بەڕێوە چاوی هەمیشە لەسەر دەوڵەتێکی نەخۆش بێت و دڵیشی لای نەیارەکانی و خۆشی پەرتەوازەبێت.
زیاتر