ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت جێگەی گومانن

  15/01/2021  |    1337 جار خوێندراوەتەوە

دوو تێبینی و سەرەقەڵەم لەسەر ڕاپۆرتەکەی دیلۆییت بۆ (٩) مانگ ....

یەکەم: ڕپۆرتەکانی دیلۆیت جێگەی گومانن چونکە دیلۆیت تەنها وردبینی لە ژمارە دەکات نەک لە داتای ڕاستەقینە؛ واتا هەرچەندە دیلۆییت یەکێکە لە چوار کۆمپانیا گەورەکەی دنیا لە بواری وردبینی، بەڵام ئەکسێسی ڕاستەوخۆیی نییە لە مەجالی نەوت و کێڵگەکان- دیلۆیت تەنها لەگەڵ ئەوژمارانە مامەڵە دەکات کە لە حکومەت وەری دەگرێت .

دووەم: مادام تاکە سەرچاوەی بەدەستهێنانی زانیاری دیلۆیتە؛ با هەڵوەستەیەک بکەین. هەمدیس لە کۆی زیاتر لە (٣) ملیار دۆلار لە داهاتی نەوت، نزیکەی (١.٥) ملیار و نیوێک چووەتە گیرفانی کۆمپانیاکان!! واتا بەهای کۆست ڕیکەڤەری بە هەمان ئەندازەی ساڵانی پێشووە کە ئەمە کارەساتە !!

کاتێک ئێمە باس لە پێداچوونەوە لە گرێبەستەکان و ڕێکخستنەوەی خەرجییەکان دەکەین، ڕێک مەبەستمان لەو بەهەدەردانە زۆرەیە .

لەسەر کۆی ڕاپۆرتەکە تێبینی زۆرمان هەیە و دواتر هەمووی دەخەینە ڕوو ...

کاروان گەزنەیی

ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان


زیاتر