پێشبینی دەکرێت بەمنزیکانە هەرێم و بەغدا بگەنە رێککەوتن

  2021-02-28  | 
هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق زانیاری نوێ لەبارەی دانوستانەکانی هەرێم و بەغدا ئاشکرادەکات و دەڵێت، پێشبینی دەکرێت بەمنزیکانە بگەنە رێککەوتن.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی هەوڵی ژیان، د.ئەحمەد سەفار بڕیادەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەم هەفتەیدا جارێکی دیکە شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بەغدا و پێشبینی دەکرێت ئەمجارە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی بگەنە رێککەوتن.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاوکو ئێستا لایەنە شیعەکان رێگربوون لەبەردەم رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، بەڵام لەئێستادا ئەوانیش یەکلابوونەتەوە و خۆیان ئامادە کردووە، لە دانیشتنێکدا لەسەر مادەی ١١ لەگەڵ هەرێم بگەنە ئەنجامێک کە بەرژەوەندی هەردوولای تێدابێت.

ئەوەشی خستەڕوو، تاوەکو ئێستا لایەنەکانی کورد زۆر بە باشی بەرەوپێشچوون و هەموویان یەکدەنگن لەسەر دەستەبەرکردنی و چەسپاندنی مافەکانی خەڵکی کوردستان لە بەغدا.

د.ئەحمەد سەفار بڕیادەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راشیگەیاند، ئەگەر هەرێم و بەغدا بگەنە رێککەوتن، کێشەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم بەتەواوەتی چارەسەر دەبێت و لە کاتی خۆیدا دابەشدەکرێت.

بەمەبەستی رێککەوتن لەسەر بودجەی ٢٠٢١ی عێراق و جێگیرکردنی پشکی هەرێم لە بودجەکەدا، تاوەکو ئێستا شاندی دانوستانکاری هەرێم زیاتر لە 10 جار سەردانی بەغدایان کردووە و لەگەڵ حکومەت و سەرجەم لایەنە سیاسیەکان و لیژنەی دارایی و پەرلەمانتاران چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و ئامادەیی خۆیان بۆ ڕادەستکردنی بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دەربڕیووە، بەڵام بەشێک لە لایەنە سیاسیە شیعەکان، داوای ڕادەستکردنی کۆی دۆسیەی نەوتی هەرێمیان کردووە.

 



ڕیکلام