زاواكەی ترامپ بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی كاندیدكرا

  2021-02-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
زاواكەی ترامپ كاندید كراوە بۆ بردنەوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەهۆی رۆڵی لە پڕۆسەی ئاشتی وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل.

جارید كوشنەر ڕاوێژكاری پێشووی كۆشكی سپی و جێگرەكەی بە ناوی ئاڤی بێركویتز بەهۆی هەوڵەكانیان بۆ ئاشتی وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی كاندیدكران.

كوشنەر و بێركویتز ڕۆژی یەكشەممە بۆ ئەو خەڵاتە كاندیدكران بەهۆی ڕۆڵیان لە دانوستانی چوار وڵاتی عەرەبی بۆ ئاساییكردنەوە پەیوەندیەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل. 

ئاژانسی ڕۆیتەرز، بڵاویكردەوە ئەو چوار مامەڵەیە لەنێوان مانگی ئاب و كانوونی یەكەمی 2020 دا ڕاگەیەنراون و گرنگترین پێشكەوتنی دیپلۆماسیبوون لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا بۆ ماوەی 25 ساڵی رابردوو. 

كۆشنەر كە زاوای دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی پێشووی ئەمەریكایە و بێركویتز نێردەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئیدارەی ترامپ بوو، كەسایەتی باڵا بوون لە دانوستانەكانی نێوان ئیسرائیل و مەغریب و سودان و ئیمارات و بەحرەین.

ئەو دوو كەسایەتیەی ناو كابینەكەی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لەلایەن پارێزەر ئالان دێرشۆیتزەوە بۆ ئەو خەڵاتە كاندید كراون ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو كەسایەتیەی كاندیدی كردووە وەك پرۆفیسۆری پایەبەرز لە هارڤارد داواكاریەكەی پێشكەش كردووە، چونكە یەكێك لە یاساكانی خەڵاتەكە پێویستە ئەو كەسانەی خەڵك كاندید دەكەن پێویستە یان لەناو حكومەتەكانەوە بن یان پێگەیەكی زانستی باڵایان هەبێت. 

لە ساڵی 2020 دا 318 كەس بۆ وەرگرتنی خەڵاتەكە كاندید كراون و كە دول وادەی كاندیدكردنەكان رۆژی یەكی شوبات بوو، دوێنێ ئەو وادەیە كۆتایی پێهات، ئەو كەسەی زاواكەی ترامپی كاندید كردووە لە نامەكەیدا نوسیویەتی: خەڵاتی نۆبڵ خەڵاتێكی جەماوەری نییە و هەڵسەنگاندن نییە بۆ ئەوەی كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەوانەیە بیر لەو كەسانە بكەنەوە كە یارمەتییانداوە بۆ هێنانە دی ئاشتی، بەڵكو ئەمە خەڵاتە بۆ جێبەجێكردنی پێوەرە گەورەكان. 


ڕیکلام