زیاتر لە 16 هەزار ئۆتۆمبیلی خوار مۆدێل بەنایاسایی و لە لایەن بەرپرسانەوە داخڵکران، نزیکەی 103 ملیۆن دۆلار قازانجیان کردوە..
ئێستاش هەوڵێکی جدی هەیە بۆ ئەوەی سەرجەم ئەم ئۆتۆمبیلانە ژمارەیان پێبدرێت و شەرعیەتی بدرێتە کاری قاچاخچێتی... ئەمە پشتیوانییەکی گەورەیە بۆ قاچاخچیەکان بۆ ئەوەی بە خەڵک بڵێن: ئۆتۆمبیل بە فەرمی داخڵ مەکەن و لە ڕێگای ئەم قاچاخچیەکانەوە بیھێنن لە ئەنجامدا هەر ژمارەی پێدەدرێت!
قاچاخچیەکان بۆ هەر ئۆتۆمبیلێکی گرانبەها 7 ھەزار تاوەکو 11 دۆلاریان وەرگرتوە و لە خاڵی سنوری و بازگەکان داخڵیان کردووە!!
بەشێک لە بەرپرسان وەزارەتی ناوخۆ پێداگیری دەکەن ئەم ئۆتۆمبیلە خوار مۆدێلانە ژمارە بکرێن و بەبیانوی ئەوەی گرفت دروستدەکات! بەڵام وەزارەتی ناوخۆ بچوکترین هەڵوێستی نەبوو بەرامبەر قاچاخچیەکان لە کاتی داخڵبون!! بەشێک لە بەرپرسانی ناوخۆش خۆیان یان کەسوکاریان لەم ئۆتۆمبێلانەیان کڕیوە..
بە دڵنیایی ئەم بڕیارە بۆ ئەو ئۆتۆمبیلانە دەرنەکراوە لای خەڵکی هەژارە و مەلیکەی پێدەوترێت چونکە ماوەیەک پێش ئێستا ویستیان دەستبەسەر هەموویاندا بگرن، بەڵکو لەبەرخاتری ئۆتۆمبیلە گرانبەهاکانی وەک ڕۆز رایس و لێکزس و مارسیدس ...... هتد، دەرکراوە کە بەشێکی زۆریشی تائێستا نەفرۆشراوەو لە گەراج و باخەکاندا ڕاگیراون و چاوەڕێی بڕیاری ژمارە کردنن و قازانجی گەورەن...
بەدڵنیایی داخڵکردنی ئۆتۆمبیلی خوار مۆدێل بە قاچاخ لە لایەن بەرپرسان و دواتر بڕیاری پێدانی تابلۆ لەماوەی ڕابردوودا بازرگانیەکی ڕەش بوە..
نادادی گەورە هەیە، هاوڵاتی ئاسایی بە گومرک ئۆتۆمبیل داخڵبکات یەک گرفتی بچوکی هەبێت ڕێگای پێنادرێت! بەرپرسانیش ئۆتۆمبیلی گرانبەهای نایاسایی داخڵدەکەن، دوو ساڵ جارێک حکومەت بڕیار دەدات هەموو ئۆتۆمبیلی خوار مۆدێل ژمارەیان پێدەدرێت..
من لەگەڵ چارەسەرێکی گشتگیری یاساییم کە کۆتایی بەم بازرگانیە بهێنێت، بەڵام بەو فۆڕمەی پێشووتر دەکراو ئێستاش دەیانەوێ دووبارەی بکەنەوە جگە لە شەرعیەتدان بە قاچاخچێتی و هاندانی خەڵک بۆ هێنانی ئۆتۆمبیل بە قاچاخ هیچی دیکە نیە..