دوانزەساڵ لەنێوان دوو بانگەوازی جیاوازی بزوتنەوەی گۆڕاندا
09/02/2023
|
776 جار خوێندراوەتەوە
عەرشی حکومەتی هەرێمی پێ هێنایە زەلزەلە . دۆخی سیاسی بەجۆرێک شڵەقاند بەسەدان هەزار کەس بانگەوازەکەیان کردە دروشمی سیاسی و داواکاری چاکسازیان بەپێ ی ئەو بانگەوازە دەکرد .
کورتەی بەیاننامە حەوت خاڵیەکەش ئەوەبوو کە حکومەت هەڵبوەشێتەوە .
حیزب و حکومەت لەیەکدی جیابکرێتەوە .
دادگا و داواکاری گشتی سەربەخۆبکرێت . ئابووری وڵات لەژێر چنگی حیزب دەربهێنرێت ... ھتد .
دوانزە ساڵ بەسەر ئەو بانگەوازەدا تێدەپەڕێت . ئەمڕۆ بزوتنەوەکە بانگەوازێکی دیکە لە جەماوەر و خەڵک دەکات ، بەنیازی ئاشتبوونەوە . کە خودی حیزبەکە ئێستا بەشێکی سەرەکیە لەو حکومەتە قەرزدار و نەدار و بێبار و غەدارەی دوانزە ساڵ پێشتر بزوتنەوەکە داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکرد .
دوانزەساڵ پێشتر سەدان هەزار کەس بونە داکۆکیکاری بەیاننامەکە و ئێستا هیچ کەس بانگەوازەکەش ناخوێنێتەوە .
چونکە ئەو بزوتنەوەیە پێشتر دەیویست حکومەت هەڵوەشێتەوە لەپێناو خەڵکدا ، بەڵام ئێستا خۆی هەڵوەشاتەوە لەپێناو حکومەتەدا ...
|