حەمیدەتی میلیشیاکانی قەبیلە لە وشترەوانەوە بۆ کەسی دووەمی سودان

  17/04/2023  |    2124 جار خوێندراوەتەوە

حەمیدتی کابرایەکی چەکداری هۆزەکەی بوو. لەسەر کوشتنی چەند حوشترێکی هۆزەکەی لە ٢٠٠٣ دا لەگەڵ دارفۆریەکاندا کەوتە شەڕەوە. حکومەتەکەی بەشیر بە فرسەتی زانی، لە دژی دارفۆریەکان حەمیدتی و هێزە قەبەلیەکەی پڕچەک کرد.

بە زەبری چەک دەستی بەسەر کانە ئاڵتونەکانی سوداندا گرت. بە پارەی ئاڵتونە زەوتکراوەکە وەلائی قەبیلەکانی تری کڕی.

 هێزە چەکدارەکەی گەیاندە سەد هەزار کەس. حکومەتەکەی بەشیری ڕوخاند، وەزیری بەرگری عەبدولفەتاح بورهانی کردە سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری وڵات. بەهۆی بازرگانی قاچاخی ئاڵتونەوە دەستی لەگەڵ ئیماراتی و سعودیەکاندا تێکەڵاو کرد.

 دوێنی لە بورهانیش کەوتە تەقە و کردەی کودەتای میلیشیای بەسەر حکومەت و سوپادا ڕاگەیاند. 

کە چەکداری هۆز و میلیشیا هەبوو، هەمیشە حەمیدتیەکان حاکمێکی تاڵانکار و وێرانکەرن.

هونەر تۆفیق

زیاتر