بۆ دادگای فیدراڵ .. کێ خائینە ؟

  11/06/2023  |    2556 جار خوێندراوەتەوە
هەرچەندە لە هیچ یاسا و پرەنسیبێکی حکومی کوردیدا تاریفێکی دیاریکراوی خیانەت نیە . ئەوەی هەیە تەنیا چەکی تەخوینە . لایەنەکان دژ بەیەک بەکاری دێنن . 

بەڵام لەسادەترین تاریفدا خیانەتی نیشتمانی دەکاتە ئیشکردن لەناو خۆی وڵاتدا لە پێناو بەرژوەندی دەوڵەتێکی دەرەکیدا . 
بەپێ ی قانونی عقوباتی عێراقی مادەی ١٥٨ . هەر کەس و لایەنێک لە عێراقدا دژ بە ناوخۆ لەپێناو دەوڵەتێکی تردا دەکاتە خیانەت . سزاکەی لە نێوان زیندانی هەتایی و ئیعدامدایە . 

لێرەوە ئاڵۆزی و دژ بەیەکبوونێکی گێژاو هەیە . بەپێ ی تاعریفە سادە و عێراقیەکە بۆ نمونە کردنەوەی زیاتر لە حەفتا سەربازگەی تورکی لە هەرێمدا خیانەتە . بەڵام لە دیدی حکومەتی هەرێمەوە وەک  لە پەیامەکەی مەسرور بارزانی دا دەڵێت ئەوەی پەیوەست بێت بە دەوڵەتەکەیەوە کە عێراقە خائینە !! 

بۆیە لایەنی تۆمەتبار لە هەر بەرەیەکیان بێت بۆ چارەسەری جیاوازی ئەو تاریفە ، چاکترە پەنا ببرێتە بەر دادگای فیدراڵ لەبەغدا بۆ ئەوەی یەکلای بکاتەوە کامیان خائینە !؟
زیاتر