دوانزەساڵ لەنێوان دوو بانگەوازی جیاوازی بزوتنەوەی گۆڕاندا

  09/02/2023  |    733 جار خوێندراوەتەوە

 عەرشی حکومەتی هەرێمی پێ هێنایە زەلزەلە . دۆخی سیاسی بەجۆرێک شڵەقاند بەسەدان هەزار کەس بانگەوازەکەیان کردە دروشمی سیاسی و داواکاری چاکسازیان بەپێ ی ئەو بانگەوازە دەکرد .
 کورتەی بەیاننامە حەوت خاڵیەکەش ئەوەبوو کە حکومەت هەڵبوەشێتەوە .
 حیزب و حکومەت لەیەکدی جیابکرێتەوە .
دادگا و داواکاری گشتی سەربەخۆبکرێت . ئابووری وڵات لەژێر چنگی حیزب دەربهێنرێت ... ھتد . 

دوانزە ساڵ بەسەر ئەو بانگەوازەدا تێدەپەڕێت . ئەمڕۆ بزوتنەوەکە بانگەوازێکی دیکە لە جەماوەر و خەڵک دەکات ، بەنیازی ئاشتبوونەوە . کە خودی حیزبەکە ئێستا بەشێکی سەرەکیە لەو حکومەتە قەرزدار و نەدار و بێبار و غەدارەی دوانزە ساڵ پێشتر  بزوتنەوەکە داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکرد .
دوانزەساڵ پێشتر  سەدان هەزار کەس بونە داکۆکیکاری بەیاننامەکە و ئێستا هیچ کەس بانگەوازەکەش  ناخوێنێتەوە .
چونکە ئەو بزوتنەوەیە پێشتر دەیویست حکومەت هەڵوەشێتەوە لەپێناو خەڵکدا ، بەڵام ئێستا خۆی هەڵوەشاتەوە لەپێناو حکومەتەدا ...
زیاتر