گانگرینی سیاسی

  23/06/2023  |    1106 جار خوێندراوەتەوە
گانگرین نەخۆشی گەندەڵکردنی جەستەی مرۆڤە . سەرەتاکانی لە بەشێکی جەستەوە دەست پێدەکات . تەنیا چارەسەریشی بڕینەوەی ئەو بەشەی لەشە . ئەگەر لەبەر خۆشەویستی جەستە ، مرۆڤ حەز بە بڕینەوەی نەکات ، ئەوا تەشەنە دەکات و هەموو ئەندامەکانی تری جەستە هەڵدەڕزێنێت . کۆتایی بە گیانیش دێنێت .

ئەم گانگرینە سیاسیەی ئێستا لە قۆناغێکی هەرە ترسناکی جەستەی کۆمەڵگەی کوردیدایە و سەرتاپای حکومداری کوردی گرتۆتەوە ، تەنیا هیوایەک بۆ ڕزگاربوون لێ ی بڕینەوەیەتی . هەرکەسێک لەپێناو خۆشەویستی جەستەکەدا چاوەڕوانی شانسی شیفا بکات  ، دەکاتە چاوەڕوانی مردنێکی حەتمی .

 بۆیە بڕینەوەی بەدەستی هەر دکتۆرێک بێت کە ناسنامەکەی گرنگ نیە ، کردەیەکە بۆ ڕزگارکردنی بەشە تەندروست و گانگرین نەگرتووەکەی تری جەستە . چونکە بڕینەوەکە  پێویست ترە لە ناسنامەی دکتۆرەکە .
زیاتر