پاپا لە عێراق قاچی کێ ماچ دەکات؟

  05/03/2021  |    25329 جار خوێندراوەتەوە

پاپا فرەنسیس، لەوەتەی بۆتە پاپای ڤاتیکان لە ٢٠١٣ ەوە، چەند جارێک لە سەردانەکانیدا قاچی دوانزە کەسێک پێکەوە ماچ دەکات .

لەسەردانەکەیدا بۆ باشووری سودان، نوشتایەوە سەر ئەژنۆ و قاچی دوانزە سەرکردەی ناکۆکی ئەو وڵاتەی ماچکرد و تکای لێکردن ئاشتبن و جەنگ ڕاگر .

لە کاتی کۆچە بەلێشاوەکەی ئاوارە سوریەکاندا بەرەو ئەوروپا، دوانزە پەناهەندەی لە ئایین و نەتەوەی جیاواز کۆکردەو قاچی بۆشتن و کەوتە ماچکردنی قاچیان .

لە سەردانێکیدا بۆناو زیندانیەکانی شاری ڕۆما، دوانزە بەندکراوی لە موسڵمان و مەسیحی کۆکردەوە ، قاچیانی شتەوە و ماچی کردن .

کڵێسای کاسۆلیکی بڕوای وایە کاتێک مەسیح لە دوا خوانیدا، هەر دوانزە شوێنکەوتووەکەی کۆکردۆتەوە. پێش نان خواردن قاچیانی بۆ شتون. ئەم بەسەرهاتە لەناو کاسۆلیکیەکاندا بۆتە تەقلیدێکی ساڵانە کە پاپا قاچی دوانزە کەس لە پێش جەژنی لەدایکبوونی مەسیحیدا بشوات. بەڵام پاپا فرەنسیس بەزیادەوە جگە لە جەژنی فوسح، ساڵانە چەندجارێک قاچی دوانزەکەس دەشواتەوە. لەوە زیاتریش لەپێناو ئاشتیدا ماچیان دەکات .

لەم سەردانەیدا بۆ عێراق، کە هاوشێوەی دۆخەکەی باشووری سودانە، دیارنیە پاپا قاچی کێ دەشواتەوە و لەپێناو ئاشتیدا قاچی کام دوانزە کەس ماچ دەکات؟!

زیاتر