هەندێک پرسیار و وەڵام دەربارەی کۆرۆنا

دكتۆر عارف گۆران

پسپۆری راوێژکاری نەخۆشیەکانی هەناو و کوێرەڕژێن
  22/11/2020  |    1598 جار خوێندراوەتەوە
خوێنەرانی بەڕێز، لەلاپەرەی پزیشکی تایبەت بە خۆم کۆمەڵێک پرسیارم بۆ ھاتووە ، لەبەرئەوە ھەوڵدەدەم  پرسیارەکان چڕ بکەمەوە ‌و لە چەند پۆستێکدا وەڵامیان بدەمەوە، لەبەرئەوەی بەشێکی زۆر لە پرسیارەکان دووبارەن!

١-چۆن بزانم تووشی کۆرۆنا بوومە؟ 
پەتای کۆرۆنا لە رێگای نیشانەکانی دەست نیشان دەکرێت ، مەرج نیە نەخۆش ھەموو نیشانەکانی ھەبێت ، لە ھەندێک حالەت نەخۆش چەند نیشانەیەکی کەمی ھەیە ، توندوتیژی و جۆری نیشانەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆرێت . بۆ دلنیابوون دەتوانیت پشکنینی PCR  بکەی، کە بەشێوەی سامپل لە لووت و قوڕگ وەردەگیرێت، پێویستە یٔەوەش بگوترێت، یٔەگەر پشکنینەکەت نێگەتیڤیش بێت،  بەڵام بەشێک لە نیشانەکانی یٔەو پەتایەت ھەبێت،  یٔەگەری زۆری ھەیە ھەر دووچاری پەتای کۆرۆنا بووبیت.

 ٢-یٔایا بە تەنیا لە دەستدانی ھەستی بۆن و تامکردن یٔەوە دەگەیەنێت، کە تووشی کۆرۆنا بووبیت؟ 
لە بارودۆخێکی ھەستیاری وەکو یٔێستا، کە نەخۆشیەکە لەسەر یٔاستێکی فراوان بڵاوبووەتەوە، لە دەستدانی ھەستی بۆن و تامکردن لەپڕ، نیشانەیەکی بەھێزە بۆ تووش بوون بە پەتای کۆڕۆنا، تەنانەت لە ھەندێک تووشبواندا وەک تاکە نیشانەی یٔەو پەتایە دەردەکەوێت.

 ٣-یٔایا لە رێگای پشکنینی خۆێنەوە دەتوانین پەتای کۆرۆنا دەستنیشان بکەین ؟
 پشکنینی سیرۆلۆژی خوێن، کە بە IgM و IgG دەناسرێت ، بریتیە لە پشکنینی دژەتەن . یٔەگەر یٔەو پشکنینە لە ھەفتەی یەکەمی نەخۆشیەکە بکرێت یٔەوا بە نێگەتیڤ دەردەچێت ، بۆیە ناکرێت زۆر پشت بەو پشکنینە ببەستین بۆ دەستنیشانکردنی پەتایەکە، بە تایبەت لە ماوەی ھەفتەی یەکەمی سەرھەلدانی نیشانەکان. کۆمەلێک پشکنینی تری خوێن لە کوردستان دەکرێت، کە بە ھیچ شێوەیەک رۆلی نیە لە دیاریکردنی پەتای کۆرۆنا. 

 ٤-ماوەیەک پێش یٔێستا کۆمەلێک نیشانەی پەتای کۆرۆنام ھەبوو ، بەلام پشکنینی PCR نیگەتیڤ بوو ، یٔایا ھیچ پشکنینێک ھەیە دلنیا بکاتەوە، کە پەتای کۆڕۆنام  ھەبووە ؟ 
کاتێک ماوەیەک بەسەر پەتاکە تێدەپەڕێت ، دەکرێت نەخۆش لە رێگای پشکینی سیرۆلۆژی دلنیابێتەوە لەوەی تووشی نەخۆشیەکە بووە یاخود نا، بەرزبوونی رێژەی IgG یٔەوە دەگەیەنێت، کە ئەو نیشانانەی لەکەسەکە دەرکەوتووە پەتای کۆڕۆنا بووە، چونکە یٔەو بەرزبوونەوەیە واتای یٔەوەیە بەرگریت بەرامبەر یٔەو ڤایرۆسە پەیداکردووە . دیارە IgG  بۆ ماوەی چەند مانگێک دوای نەمانی پەتاکەش لە خوێن بە رێژەیەکی باش دەبینرێت.

 ٥- یٔایا دەکرێت کەسێک بۆ جاری دووەم تووشی کۆرۆنا بێتەوە ؟ 
بە دڵنیاییەوە یٔەوانەی بۆ جاری دووەم تووشی یٔەو پەتایە بووینە رێژەیان یٔێجگار کەمە، لەبەریٔەوەی یٔەوانە دووچاری کۆڕۆنا دەبن رادەیەکی باشی بەرگریان لادروست دەبێت و  یٔەگەری دووبارە تووشبوونەوە بەم نەخۆشیە،‌ بە تایبەتی لە چوار مانگی یەکەمی دوای نەمانی پەتاکە ، یٔێجگار کەمە، بۆیە باوەڕ ناکەم یٔەو ژمارەی لە کوردستان باس دەکرێت، کە بۆ جاری دووەم  دووچاری پەتاکە بووینە لەراستیەوە نزیک بێت. تا یٔێستا ژمارەی یٔەو کەسانەی بۆ دووەم جار لە یٔەوروپا تووشی پەتاکەبووینە لەژمارەی پەنجەکانی دەست رەتناکات. بۆیە تکادەکەم یٔەو کەسانەی کە یٔەو پەتایەیان تێپەڕاندووە نابێت تووشی دڵەڕاوکێ بن و بترسن، بەلام وەک ھەر کەسێکی تر پێویستە بەردەوام بن لە خۆپاراستن .

 ٦- یٔایا بۆ تووشبووانی پەتای کۆرۆنا جگە لە پاراسیتامۆل و ڤیتامینەکان ، پێویست دەکات یٔانتی بایۆتیک بەکاربھێنرێت ؟ 
 زۆربەی یٔەوانەی بە سووکی تووشی کۆڕۆنا دەبن پێویست بە بەکارھێنانی یٔانتی باتیۆتیک ناکات، بە تایبەتی لە ھەفتەی یەکەم  ، دوای یٔەوە یٔەو کەسانەی کۆکە و بەلغەمیان دەبێت دەکرێت یٔانتی بایۆتێک بەکار بھێنن، لەو حالەتەدا وەرگرتنی کۆرسێکی لە حەبی یٔەزیسرۆمایسین بە گونجاو دەبینم.

٧-دوای چەند رۆژ لە تووشبوون بە کۆرۆنا  نەخۆش دەتوانێت تێکەل بە خەلک بێتەوە؟
 بەشی ھەرە زۆری خەڵک بە سووکی کۆڕۆنا دەگرن، واتە تووشی ھەوکردنی سیەکان ودابەزینی رێژەی یٔۆکسجین نابن . یٔەو نەخۆشانەی نیشانەی پەتاکەیان ھەیە ، یان پشکنینی PCR یان پۆزەتیڤ دەرچووە ، پێوییستە بۆ ماوەی دوو ھەفتە خۆیان کەرەنتینا بکەن،  دوای یٔەوە دەتوانن  تێکەل بە خەڵک ببنەوە ، بە تایبەت یٔەگەر نیشانەکانی نەخۆشیەکەیان تیادا نەما ،  بەڵام یٔەو نەخۆشانەی بە تووندی تووشی پەتاکە دەبن، بەباشی دەزانین ماوەی کەرەنتینەکە بۆ سێ ھەفتە درێژ بکەنەوە.
 ٨-ھەموو نیشانەکانی کۆرۆنام ھەیە، یٔایا پێویست دەکات سەردانی دکتۆر بکەم ؟

یٔەگەر نەخۆش زۆر نارەحەت نەبێت و دووچاری تەنگەنەفەسی نەبێتەوە، ،پێویست ناکات سەردانی دکتۆر بکات، لە یٔەوروپا سەدان ھەزار کەس تووشی یٔەو پەتایە دەبن و لە مالەوە نایەنە دەرەوە، جگە لە پاراسیتۆل بۆ شکاندنی ئێش و یٔازارەکانیان ھیچی تر بەکارناھێنن، بەلام پێویستە نەخۆش بە وردی  چاودێری دۆخی خۆی بکات و لە یٔەگەری تەنگەنەفەسی یان دابەزینی رێژەی یٔۆکسجین لە خوێنی، بە پەلە سەردانی نزیکترین نەخۆشخانە یا دکتۆر بکات لەژێر چاودێری پزیشک بمێنێتەوە،  چونکە بەشێک لەو نەخۆشانە دۆخی تەندرووستیان تێکدەچێت و پێویستیان بە چاودێری چر دەبێت. 

٩- تووشی کۆرۆنا بوویمە و سەردانی یاریدەری پزیشکم کردووە، دەرزی دیکادرۆنی بۆم نووسیوە دەکرێت یٔەو دەرزیە بەکاربھێنم ؟ 
نەخێر ...  دیکسامیسازۆن، کە لە کوردستان بە دیکادرۆن دەناسرێت، تەنیا بۆ یٔەو کەسانە بەکاردەھێنرێت، کە سیەکانیان تووشی ھەوکردن بووەو رێژەی یٔۆکجسین لەخونیان دابەزیوە، بۆ یٔەو حالەتانە یٔەگەری مردن کەمتر دەکاتەوە، ھاوکات تەنیا پزیشک دەسەڵاتی یٔەوەی ھەیە بڕیار بدات کامە دەرمان بەکاردەھێنرێت یاخود بەکار ناھێنرێت، بەکارھێنانی یٔەو دەرمانە بۆ یٔەو کەسانەی سیەکانیان ھەوی نەکردووە، یٔەگەری زۆرە بەرگری لەشیان کەمبکاتەوە، بە تایبەتی یٔەگەر لە ھەفتەی یەکەمی سەرھەڵدانی پەتاکە بکاربھێنرێت.

١٠-یٔایا مندال پەتای کۆرۆنا دەگوازێتەوە بۆ کەسێکی تر ؟
بەشێوەیەکی گشتی مندال بە سووکی پەتاکە دەگرن، چەند نیشانەیەکی کەمیان تیا دەردەکەوێت و نەخۆشیەکە ماوەیەکی کەمتر دەخایەنێت، تەنانەت رێژەیەکی بەرچاو لە منداڵان ھیچ نیشانەیەکیان لێدەرناکەوێت . ژمارەی یٔەو منداڵانەی بەقورسی پەتاکە دەگرن و پێویستیان بە چارەسەری دەبێت، زۆر کەمە، لەگەڵ یٔەوەشدا پێویستە یٔاگادار بین، کە منداڵی تووشبوو پەتاکە بۆ کەسانی تر دەگوازێتەوە، بۆیە دەبێت لەکاتی تووشبوونی منداڵێکمان ھەمان رێکارەکانی خۆپاراستن بگرینە بەر.

زیاتر