جینین پلاسخارت نیگەرانی دەربڕی لە سنوردارکردنی ئازادی رادەربڕین لە هەرێم

  2021-05-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایش نیگەرانی خۆی دەربڕی لە سنورداری ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان.

لە ڕاپۆرتی خۆیدا دەربارەی دۆخی عێراق بە گشتی،لە بازنەیەکی پەیوەندیی داخراودا لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بلاسخارت ڕایگەیاند، رەخنەگرانی بەرپرسانی حکومەت نەوەک تەنیا رووبەڕووی تۆقاندن، سنووردارکردنی جووڵە و دەستگیرکردنی هەڕەمەکییانە بوونەتەوە.

نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە راپۆرتەکەیدا جەختیشیکردووەتەوە، هەندێکیان بە تۆمەتی ناوزڕاندن و هەندێکی دیکەشیان، کە بەم دواییە روویدا، بەگوێرەی یاساکانی تایبەت بە ئاسایشی نیشتمانی دادگاییکران.

بابەتێکی دیکە هەیە کە جێگەی نیگەرانییە، ئەویش پێشهاتەکانی ساڵی رابردووی هەرێمی کوردستانە. ئەو پێشهاتانە نیگەرانی لەبارەی سنووردارکردنی ئازادی رادەربڕین زیاددەکەن. رەخنەگرانی بەرپرسانی حکومەت نەوەک تەنیا رووبەڕووی تۆقاندن، سنووردارکردنی جووڵە و دەستگیرکردنی هەڕەمەکییانە بوونەتەوە، بەڵکو هەندێکیان بە تۆمەتی ناوزڕاندن و هەندێکی دیکەشیان، کە بەم دواییە روویدا، بەگوێرەی یاساکانی تایبەت بە ئاسایشی نیشتمانی دادگاییکران.

ڕاپۆرتەکەی نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتێکدایە، کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان دەربارەی کەیسی ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی بادینان ڕایگەیاند، کۆبوونەوە لەگەل دیپلۆماتکار تاوان نییە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ ڕێکخراوی ئازادی و مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستانی-عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت، چەندین تێبینیمان داوەتە هەرێم و روونمانکردووەتەوە دادگایی کردنی زیندانیکراوانی بادینان دادپەروەرانە نەبووە، دەشڵێن، "ئەگەر زیندانیکراوانی بادینان ئازادنەکرێن داوای یاسایی لە دادگای نێودەوڵەتی تۆماردەکەین ."

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، سەرۆكایەتی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم بڕیاری دادگای تاوانەکانی هەولێری بۆ پێنج رۆژنامەنووس و چالاكوانی بادینان پەسەندكرد و سزای شەش ساڵ زیندانيكردنیان بەسەردا درا .

نزیک بە حەوت مانگ دەبێت چەند رۆژنامەنوس و چالاکوانێکی مەدەنی لە بادینان دەستبەسەرکران و لە شوباتی ئەمساڵیشدا، دادگای تاوانەکانی هەولێر پێنجیانی دادگاییکرد و سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ هەریەک لەوان دەرکرد.




ڕیکلام