لێپرسراوێکی تری ئێران هێرشی توندی کردە سەر زەریف

  2021-05-09  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
موجتەبا زولنور سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، ڕێوشوێن و لێدوانە دزەپێکراوەکانی محەمەد جەواد زەریف وەزری دەرەوە، دابەشبوون و درزی لە نێوان ئەوانە دروستکرد کە پشتیوانی ئێرانیان دەکرد.

ڕوسیا تودەی لە زاری موجتەبا زولنور بڵاویکردەوە، ئەو رێوشوێن و قسانە پاڵی نا بە ڕوسیا و چینەوە پشت لە تیمی ئێران بکەن لە گفتوگۆکانی ڤیینەنای تایبەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران.

ئەو لێپرسراوە باڵایەی ئێران وتی "تۆمار دەنگییەکەی زەریف پێچەوانەی بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانی ئێرانە، ئەگەر حکومەت زایۆنییەکان تۆمەتبار دەکات بە دزەپێکردنی تۆمارەکە،  ئەوا پەرلەمان مافی خۆیەتی پرسیاری ئەوە بکات، کە ئایا زایۆنییەکان چۆن دزەیەیان کردووەتە ناو دامەزراوەکانی حکومەتەوە".

زولنور بە زەریف دەڵێت " لە کۆی 5 دەنگی ناو ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تۆ یەک دەنگی سەربازیت هەیە، ئیتر بۆچی دەڵێیت قوربانی بە دیپلۆماسیەت دراوە لە پێناو گۆڕەپانی سەربازیدا؟ بۆچی گۆڕەپان دەکەیتە ئامانج و پڕوپاگەندەی ئەوە دەکەیت کە دەسەڵاتی سەربازی حوکمی ئێران دەکەن؟ کاتێک دەڵێیت حکومەت ئابوری گونجاوی نییە، ئەی دەتەوێت لە ڕێگەی برسیکردنی گەلەوە، دەستکەوت لە دژومن بە دەستبهینێت؟ بۆچی درۆ لەگەڵ هاوڵاتیان دەکەین و لەڕێگەی شێواندنی مێژووەوە فێڵیان لێ دەکەیت"؟

ئەو لێدوانە توند و نوێیانەی سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران لە کاتێکدایە، لێدوانەکانی زەریف لە تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکەیدا، ئاماژەی کردووە بەوەی دەستوەردانەکانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس لە کاروباری دەرەوەی ئێران.

ئاماژەی بەوەشکردبوو، سولەیمانی قوربانی داوە بە دیپلۆماسیەت لەپێناو ئۆپراسیۆنە مەیدانییەکانی سوپای پاسداران.

لە دوای دزەپێکردنی ئەو تۆمارە دەنگییەی زەریف لە دەرەوەی وڵاتەکەی، خۆی ڕووبەڕووی رەخنەی توندی لێپرسراوانی باڵای وڵاتەکەی کردووە و لە میدیاکانیشتەوە هێرشی توندی کرایە سەر.

بەڵام دواتر وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە، تۆمارە دەنگییەکە هەڵویستی تایبەتی وەزیر خۆی بووە.



ڕیکلام