سوپای تورکیا ڕایگەیاند، لەدوێنوە تا ئەمرۆ لە میانی ئۆپراسیۆنە نوییەکانی تورکیا لەناوخۆیی هەرێمی کوردستان لە دژی پەکەکە لە ژیای گارە، سێ سەربازی سوپاکەی کوژراون.
وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، ٣ سەربازی سوپا لە ئۆپراسیۆنە نوێیەکەی سوپای تورکیا لە دژی پەکەکە لە باکوری عێراق کوژراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەشداری ئۆپراسیۆنەکەیان کردووە و چەند ئامانجێکی پەکەکەیان لە چیای گارە بۆردومان کردووە.
بەڵام تا ئێستا پەکەکە هیچ ڕاگەیەندراوێکی لەسەر زیانی سوپای تورکیا لە شەڕەکە بڵاونەکردووەتەوە.