ئێران: لەڕێگەی ئەوروپاوە پەیامان لە ئەمریکاوە پێگەیشتووە

  2021-03-17  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مەحمود واعیزی بەڕێوەبەری نوسینگەی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، لە ڕێگەی وڵاتانی ئەوروپا و باڵیۆزخانەی سویسراوە، تاران پەیامی لە واشنتۆنەوە پێگەیشتووە.

واعیزی ئاماژەی بەوەشکرد، بە هیچ شێوەیەک گفتوگۆی ڕاستەوخۆ ناڕاستەوخۆ نییە لەگەڵ واشنتۆن، جەختیشیکردەوە لە کاتەدا ئێران نییەتی نییە گفتوگۆ بکات.

بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران وتی "لەوەتەی ئیدارەی جۆ بایدن دەستبەکار بووە، هیچ گفتوگۆیەکی دوولایەنەمان لەگەڵ ئەمریکادا نەکردووە، ئەوەی لەوبارەیەوە باسدەکرێت دوورە لە ڕاستییەوە".

لە لایەکی ترەوە حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، بارودۆخی ئێستا ئامادەیە بۆ بەزاندنی گەمارۆکان، روونیشیکردەوە ئیدارەی بایدن دانی ناوە بەوەدا کە سیاسەتی فشاری توند شکستی هێناوە.

سەرۆک کۆماری ئێران جەختیشکیدرەوە، ئێران لە چاوەڕوانی هەنگاوی کرداریدا لە ئیدارەی بایدن، چونکە تەنها قسە بەس نییە، دواخستنی هەڵگرتنی سزاکانیشی بە خیانەت ونابرد.

ئەوەش لە کاتێکدایە، سەرباری ئەوەی جۆ بایدن لە سەروبەندنی دەستبەکار بوون و کاتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکاش، چەند جارێک جەختی لەوە کردەوە، بە نیازن گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەستپێبکەنەوە سەبارەت بە پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئەو وڵاتە.

 



ڕیکلام