ههڵبژاردنی پاك و بێگهرد
23/01/2023
|
626 جار خوێندراوەتەوە
لە ریفراندۆمە رەحمەتیەکەی پێش هەڵپەی چوار سەت ملیارەکەو گەڕانەوە بۆ بەغدا سەردارێکی ئەو دوو حزبە وتبووی لە کەرکوک سندوقەکان پڕبکەن لە بەڵێ، بە ناو ناوی رۆژنامەوانەکەو سەردارەکەشم لە کنە ، پاک و بێگەرد بە دەست هاوڵاتی نیە ، بە دەست سەرانی پارتی و یەکێتیە، ئەگەر بارزانی بڕیار بدات کە هەر پارتیەک تەزویر بکات سزا دەدرێت ، دەنگ لە بری ھەرمردویەک بدرێت ، بە مردوەکەوە سزا دەدرێت ، هیچ دەنگدەرێکی باکورو رۆژئاواو رۆژهەڵات بۆی نیە دەنگبدات ، ئەوە ئەگەر بێگەردیش نەبێت هەڵبژاردنەکە کەمێک پاکدەبێتەوە ، پاک و بێگەرد کاتێک بە ڕێوە دەچێت هەر کەس بە قەبارەو ژمارەی خۆی رازی بێت و بۆ زلکردنی خۆی ساختەو فێڵ نەکات.
جەختکردنی بارزانی و میرانی لە هەڵبژاردنی پاک و بێگەرد ، نیشانەی ئەوەیە هیچ ھەڵبژاردنێک پاک و بێگەرد نەبووە ، بەهەڵبژاردنەکانی نێو ماڵی حزبیشەوە لە کەرت و رێکخراوەوە تا مەڵبەند و لق ، ئەمە داننانێکی روونە بەوەی پێویستە بۆ یەکەمجار لە مێژوی خۆیاندا هەڵبژاردنێکی جیاواز بە رێوە بەرن ، یەکەمین هەنگاوی ئەو جۆرە لە هەڵبژاردن لەوێوە دەست پێدەکات مرۆڤ ئازاد بێت لەوەی چۆن دەنگدەداو بە کێ ، ئیتر ئەوە لە زاخۆ بێت یان کفری.
|