دوو پۆلیس رێگری لە ژنێك دەكەن لەپردێك خۆی فرێبداتە خوارەوە

  2021-01-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پۆلیسێكی هاتووچۆ بەهاوكاری پۆلیسێكی پاسەوانی رێگری لە ژنێك دەكەن كە ویستویەتی لە پردێكی شاری هەولێر خۆی فرێبداتە خوارەوە.

فازیل حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، رایگەیاند: بەیانی ئەمرۆ سیشەممە كارمەندێكی هاتووچۆ كە ئەركی رێكخستنی هاتووچۆیە لەترافیكی ژێر ئۆڤەر پاسی فرانسوا میتران لەسەر شەقامی 60مەتری هەولێر بەهاوكاری پۆلیسێكی پاسەوانی وەزارەتی داد توانیان رێگری بكەن لەئافرەتێك كەبەنیازبوو خۆی فرێبداتە خوارەوە. 

ناوبراو روونیكردووەتەوە ئەو ژنە لەسەر ئۆڤەرپاسەكە پێش ئەوەی خۆی فرێبداتە خوارەوە لەلایەن پۆلیسەكانەوە دەستگیركراوە و تەسلیم بەهێزەكانی پۆلیسیان كردووە. 


ڕیکلام