نەپەگە: توركیا خۆی دیلەكانی لە چیای گارە كوشتووە

  2021-02-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هێزەكانی پاراستنی گەل لەبارەی شەڕی چیای گارە روونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و دەڵێت توركیا خۆی دیلەكانی كوشتووە و شكستیان هێناوە بۆیە كشاونەتەوە.

ناوەندی پاراستنی هێزەكانی گەل (نەپەگە) سەركەوتنی خۆی لە شەڕی چیای گارە ڕاگەیاند دەڵێت، هێرشی سەر كامپی دیلەكانی توركیا لە گارە، بەهیچ جۆرێك بۆڕزگاركردنیان نەبووە، بەڵكو ئامانج لەناوبردنیان بووە. 

دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ وەزیری بەرگری توركیا كۆتایی هاتنی ئۆپراسیۆنی چنگی هەڵۆ 2ی راگەیاند و تیایدا كوژرانی 13 دیلی راگەیاند، ناوەندی پاراستنی گەل روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: لە بەرەبەیانی 14ی شوبات بەهۆی شكستهێنانیان، سوپای توركیا ناچاربووە بكشێتەوە.

ناوەندی بڕیاری هێزەكانی گەریلا دەشڵێت "دەوڵەتی تورك دەیویست بەشێوەیەكی تەواوەتیی لە گارە بمێننەوە، بەڵام بەرخۆدانی گەریلاڕێگای پێنەدا".

ئەوەشی روونكردووەتەوە "سوپای توركیا هێرشی ئاسمانی و زەمینی كردوەتە سەر كامپی دیلەكان و بووەتە هۆی كوژرانی بەشێك لە ئەندامانی میت و پۆلیسی خۆی، كە لای گەریلا دیل بوون" هێرشی سەر كامپی دیلەكان، بەهیچ جۆرێك بۆڕزگاركردنیان نەبووە، بەڵكو ئامانج لەناوبردنیان بوو".

نەپەگە توركیا و وەزیری بەرگری وڵاتەكەی بە بەرپرسیار زانیوە لە كوژرانی ئەو دیلانە و دەشڵێت: توركیا هەوڵ دەدات ڕاستییەكان چەواشە بكات و شكستەكانی خۆی بشارێتەوە و پەكەكە تاوانبار دەكات، كە دیلەكانی كوشتووە، هەموو كەس باش دەزانێت كە بە ساڵانێكی دوور و دڕێژە ئەوان هەتاكو ئێستا بە شێوەیەكی مرۆیی لەگەڵ دیلەكانی شەڕدا مامەڵەیان كردوە و وێڕای هێرش و بۆردوومانە چڕەكانی سوپای توركیش ئەوان لە شوێنی پارێزراودا دیلەكانیان ڕادەگرت. 

ئەوەشی راگەیاندووە "ئەو هێرشە ئاسمانییانەی كە لە ماوەی چوار ڕۆژدا بە شێوەیكی چڕ لەلایەن سوپای داگیركەری توركەوە كرایە سەر كامپی دیلەكان بە مەبەستی ئەوە بوو، كە هەموو دیلەكان بكوژن و كەس لێی بەساغ دەرنەچێت".

لە كۆتایی ڕاگەیاندراواكەیدا ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) ڕایگەیاندووە كە لە ماوەیەكی نزیكدا ئەنجامی شەڕی نێوان گەریلا و  سوپای توركیا 


ڕیکلام