بەهۆی شەڕی گارە؛ وەزیری بەرگری توركیا گەیشتە سەر سنور

  2021-02-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری بەرگری توركیا و ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای سەربازی توركیا بۆ چاودێریكردنی شەڕی هێزەكانیان لە گارە گەیشتنە سەر سنوری باكوری كوردستان.

بەیانی ئەمڕۆ خەلوسی ئاكار، وەیزری بەرگری توركیا و ژەنەراڵ یەشار گولەر، سەرۆكی سەرۆكی ئەركانی سوپای توركیا و ئومێد دوندار فەرماندەی هێزە زەمینیەكان و هەریەكە لە فەرماندەكانی ئاسمانی و دەریای توركیا بۆ چاودێریكردنی شەرەكەیان لە چیای گارە گەیشتنە شاری شرناخ. 

میدیای نزیك لە حكومەتی توركیا بڵاویكردەوە عەلی حەمزە پێهلیڤان، پارێزگاری شرناخ لە فڕۆكەخانە لەگەڵ چەند بەرپرسێكی سەربازی هەرێمەكە پێشوازیان لێكردن و دواتر چونە سەر هێڵی سنوری لەگەڵ عێراقدا. 

ئەوەش بۆ چاودێریكردنی ئەو شەڕەیە لە چیای گارە لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت لە نێوان گەریلاكانی پەكەكە و سوپای توركیا، كە پەكەكە رایگەیاندووە گەمارۆی سەربازەكانی توركیایان لەو چیایەداوە كە لە رێی فرۆكە و هیلیكۆپتەرەوە دابەزێندراون. 


ڕیکلام