نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی كورته فیلمه‌كه‌ی ئێرانی دایه‌وه، ئه‌و فیلمه‌ی كه ماوه‌یه‌كه پارتی و به شێك له خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی هه‌راسان كردووه ،له فیلمه‌كه‌دا بارزانی داوا له قاسمی سوله‌یمانی ده‌كات ، یارمه‌تی هه‌رێم و هه‌ولێر بدات له ده‌ستی داعش ، به بڕوای من ئه‌مه زۆر ئاساییه‌و نه بارزانی و نه‌نێچیرڤان بارزانی ئه‌وه‌یان نه‌شاردوه‌ته‌وه و سوپاسی ئێرانیشیان كردوه.
ئه‌وه‌ی بۆ من مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌یه ته‌نگه تاو بوونه‌كه‌یه له كاتێكا ئێران ئه‌گه‌ر هه‌رچی كردبێت بۆ ئه‌وه بووه داعش نه‌گاته سنوره‌كانی خۆی ، هه‌موو روداوه‌كه‌ی پارله‌مانی ئێرانیمان بیره ، ئه‌وه‌ش ده‌زانین ئه‌گه‌ر داعش هه‌رێمی خستبا ئێران ده‌بووه مه‌یدانی شه‌ڕێكی قورس ، بۆیه هیچ پێویست به وه‌ڵام ناكات ، فیلمێكه‌و تێده‌په‌ڕێ .
كێشه ئه‌وه‌یه سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ڵامی فیلمێكی ئێرانی ده‌داته‌وه ، به‌ڵام وه‌ڵامی ئه‌و هه‌موو سوكایه‌تیه‌ی توركیا ناداته‌وه ، له سه‌رو به‌ندی ده‌رچوونی فیلمه‌كه‌دا توركیا بۆردومانی خه‌ڵكی سڤیلی كوردستان ده‌كات و مه‌ڕو ماڵاتی كورد ده‌كوژێت ، ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات ، شه‌وێك بێئه‌وه‌ی كه‌س بزانێ ده‌چنه شه‌نگاله‌وه ، به‌ڵام سه‌رۆكی هه‌رێم نقه‌ی لێوه نایه‌ت.
تا ئێستا گوێم لێنه‌بووه‌و نه‌مبیستوه سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌وه‌ته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه یه‌ك وشه‌ی گازنده‌و گله‌یی نه‌ك ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی توركیا‌و ئه‌ردۆغان كردبێت ، له كاتێكا توركیا‌و ئه‌ردۆغان خراپتر له ئێران و ئاخونده‌كانی ده‌سه‌ڵات، هه‌رێمی كوردستان وێران ده‌كه‌ن و نه‌وته‌كه‌شی به تاڵان ده‌به‌ن .
فیلمه‌كه‌ی ئێران ئامانجی سیاسی خۆی هه‌یه‌و ده‌یه‌وێت بڵێت ئێمه نه‌بین ئێوه چین ، ئه‌مه هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه مرۆڤ بڵێت ئێوه‌ش نه‌بوون ئێمه هه‌ر هه‌بووین ، ئیتر ئه‌و ته‌نگه تاویه‌ی ناوێت.
له بری ئه‌وه ده‌بوو سه‌رۆكی هه‌رێم له خه‌می خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌و بار‌و دۆخه خه‌راپه‌دا با كه ئێستا هه‌رێم پێوه‌ی گیرۆده بووه ، ده‌بوو خۆی نه‌ك كه‌سێكی تر بچوایه‌ته به‌غداو ڕوون وڕه‌وان پێی وتبان ناكۆكیه‌كان چین ، چه‌ندی لای ئێمه‌وه‌یه‌و چه‌ندی لای ئێوه، بۆ ماده‌ی 140 جێبه جێ نه‌كرا ، بۆ حه‌شد په‌لاماری كه‌ركوكیان دا ، بۆ ته‌عریب له په‌ڵكانه و شوێنه‌كانی تر سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه ، كوا قه‌ره‌بووی مادی و مه‌عنه‌وی ئه‌نفاله‌كان ، بۆ موچه‌ی قوربانیانی ئه‌نفال له سه‌ر به‌غدا نیه و هه‌تادوای ، ده‌ی ئه‌وانیش له سه‌ر راده‌ستكردنی نه‌وت به توركیا‌و زۆر بابه‌تی تر قسه‌یان هه‌یه ، ئه‌مه كاری سه‌رۆكی هه‌رێمه ، نه‌ك هه‌راسان بوون به فیلمێك كه ئه‌گه‌ر باس نه‌كرێت زۆر زوو له بیر ده‌چێته‌وه .
هه‌زار كێشه هه‌یه سه‌رۆكی هه‌رێم چارسه‌ریان بكات ، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت و بتوانێ ، نه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌وانه خه‌وتبێت و كورته فیلمێك خه‌به‌ری بكاته‌وه، كورته فیلمێك ئه‌وه‌نده‌ی ئامانجیان لێی به پاڵه‌وانكردنی حاجی قاسمه تا نیشانی ئێمه‌ی بده‌نه‌وه‌و فریاكه‌وتنه‌كه‌ی بده‌نه‌وه چاومانا ، ئه‌وه‌نده ش ئامانجی دیكه‌ی لابه‌لایان هه‌یه ، كه پێویستی به شیكارو قسه‌و باس نیه .