رۆڵی ئەسپرین لە چارەسەری پەتای کۆرۆنا

د. عارف گۆران

پسپۆری ڕاوێژکاری نەخۆشیەکانی هەناو
  15/11/2020  |    3233 جار خوێندراوەتەوە
ئەسپرین یەکێکە لە کۆنترین ئەو دەرمانانەی، کە لە لایەن مرۆڤ بۆ ئازار و تاو چەندین نەخۆشی تر بەکارھاتووە،  زۆرترین لێکۆلینەوە لەسەر ئەو دەرمانە کراوە و ساڵانە پتر لە ھەزار لێکۆلینەوەی لەسەر  دەکرێت . ھەموو ئەو نەخۆشانەی تووشی جەڵتەی دل و جەڵتەی مێشک دەبن ، یاخود  نەشتەرگەری دڵیان بۆ دەکرێت و  شەبەکەیان بۆ دادەنرێت، ئەسپرین وەک بەشێکی گرنگ لەچارەسەریەکانیان سوودی لێوەردەگیرێت.

یٔێستاش لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا رۆلی ئەسپرین زیاتر ھاتۆتە پێشەوە، چونکە دیاردەی خوێن مەیین یەکێکە لە ماکەکانی بەشێکی تووشبوانی ئەو پەتایە ‌، بە تایبەتی لەو کەسانەی بە توندی تووشی ئەو پەتایە دەبن و پێویستیان بە چارەسەری لە نەخۆشخانە دەبێت .

ئەو نەخۆشانەی کە دۆخیان خراپەو توانای جوولەیان نیە، بۆ ئەوەی رێگا لە مەیینی خوینی بگیرێت، دەرمانی دژە خوێن مەیین بە شێوەی دەرزی ژێرپێستە کە بە کڵێکسێن دەناسرێت بەکاردەھێنرێت، ئەم رێکارە شتێکی نوێ نیەو بەر لە سەرھەڵدانی کۆڕۆناش بۆ نەخۆش یٔەنجامدراوە ، بەڵام بە ھاتنی کۆڕۆنا گرنگیەکی زیاتر بەو چارەسەریە دراوەو بەشێک لەو نەخۆشانەی کە بە توندی تووشی پەتاکە دەبن، برێکی زیاتر لەو چارەسەریەیان پێویستە،  ئەم چارەسەریە و بڕەکەی دەبێت لە لایەن پزیشکی پسپۆڕەوە دیاری بکرێت، پێویستە ئاماژەش بۆئەوە بکەین، کە ئەو کەسانەی بە سووکی تووشی ئەو پەتایە دەبن  پێویستیان بە دەرزی دژە خوێن مەین نابێت.

لە کاتێکدا رۆڵ و گرنگی دەرزی دژە خوێن مەین بۆ ھەموومان دیارە، بەڵام بەکارھێنان و رۆڵی ئەسپرین لە تووشبوانی پەتای کۆرۆنا تاکوو ئەم دوایە جێگای مشتومڕ بووە، چەند ھەفتەیەک بەر لە یٔێستا لێکۆلینەوەیەک لە زانکۆی مێریلاندی ئەمریکا لەسەر ٤١٢ تووشبوانی کۆرۆنا کە پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشخانە ھەبووە بڵاوکرایەوە، ئەو لێکۆڵینەوە  ئەوەی دەرخست، کە ئەو نەخۆشانەی ئەسپرینیان بەکارھێناوە کەمتر پێویسیان بە ئامێری ھەناسەی دەستکرد و ژووری چاودێری چڕ ھەبووە. لەمەش گرنگتر ئەم لێکۆڵینەوە دەریخست، کە رێژەی مردن لەنێو ئەو تووشبوانەی دەرمانی ئەسپرینیان بەکارھێناوە زۆر کەمتر بووە!.

دیارە بۆ دلنیابوون لە کاریگەری ھەر دەرمانێک پێویستیمان بە لێکۆلینەوەی زانستی ھەیە ،  لێکۆلینەوەش یٔەو کاتە دەبێتە جێگای متمانەو باوەڕی پێدەکرێت کە کۆمەڵێک پێوەرو فاکتەر تیایدا پەیڕەو بکرێت، یەکێک لەو پێوەرانە ژمارەی یٔەو نەخۆشانەیە کە لێکۆلینەوەیان لەسەر دەکرێت ، ھەر بۆیە لە یٔێستا لە وولاتی بەریتانیا لێکۆلینەوەیەکی گەورە لەسەر ژمارەیەکی زۆری تووشبوانی کۆرۆنا و رۆلی یٔەسپرین لە چارەسەری یٔەو نەخۆشیە دەکرێت . یٔەم لێکۆلینەوە لە ١٧٦ نەخۆشخانەی بەریتانیا دەکرێت و ھەزارن نەخۆش خراونەتە ژێر چاودێری و چوارچێوەی یٔەو لێکۆڵینەوە، پێدەچێت دەریٔەنجامی یٔەو لێکۆلینەوەیە رۆلی یٔەسپرین لە چارەسەری پەتای کۆڕۆنا بە تەواوی یەکلابکاتەوە.

 بڕی یٔەو یٔەسپرینەی کە لە لێکۆڵینەوەکەی ئەمریکا بەکارھاتووە لە دەوری ٨١ مگم بووە ، بەڵام  لە لێکۆلینەوەکەی بەریتانیادا ١٥٠ مگم بەکار دەھێنرێت ، بەکارھێنانی یٔەسپرین لە بەشێک لە تووشبوانی یٔەو پەتایە دەبێت لەسەر بڕیاری پزیشک بێت و بڕەکەی لە ١٥٠ مگم لە رۆژێک زیاتر نەبێت و تەنھا یٔەو ماوەیە بەکاربھێنرێت تا نەخۆشەکە لە پەتایەکە دەربازی دەبێت.
میکانیزم و کاریگەری یٔەسپرین لە دەرمانەکانی تری دژە خوێن مەین جیاوازە، بۆیە یٔەگەرێکی زۆر ھەیە یٔەسپرین رۆڵی لە رێگا گرتن لەدیاردەی خوێن مەیین و کەمکردنەوەی رێژەی مردن بەو پەتایە ھەبێت. یٔەسپرین دەرمانێکی  ھەرزانەو لە یٔەگەری یەکلابوونەوەی کاریگەرییەکانی ، دەتوانرێت بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاربھێنرێت و ھەموو کەس دەتوانێت دەستی پێبگات و سوودی لێوەرگرێت، ھەرچەندە وەک ھەر دەرمانێکی تر ، یٔەسپرین ھەندێک کێشەی لاوەکی دروست دەکات ، بە تایبەتی یٔەوانەی کێشەی برینی گەدەو دوانزەگرێیان ھەیە ، یٔەگەری یٔەوە ھەیە یٔەسپرین ببێتە ھۆی خوێن بەربوون ، بۆیە دەبێت لە ژیر چاودێری پزیشکدا بەکاربھێنرێت.

 وەک ھەمیشە یٔاماژەی بۆ دەکەین، بەتێپەربوونی کات ، چارەسەری تر بۆ یٔەو پەتایە یەکلادەکرێتەوە و دەبێتە ھۆکارێک بۆ کەمکردنەوەی رێژەی مردن لە نێو نەخۆشەکان ، لە یٔێستادا پێشکەوتنەکان لە دروستکردنی ڤاکسین قۆناغێکی زۆریان بریوەو  لێکدانەوەکان بەو یٔاڕاستەیەن، کە تاوەکو ناوەڕاستی سالی داھاتوو بە ھۆی بەکارھێنانی کۆمەڵێک ڤاکسین، یٔەو پەتایە بە رێژەیەکی بەرچاو کەمبێتەوە و ژیان تا رادەیەک نیمچە ئاسایی بێتەوە.

زیاتر