چی لە تووشبوانی پەتای کۆرۆنای کوردستان فێربووم؟

د. عارف گۆران

پسپۆری ڕاوێژکاری نەخۆشیەکانی هەناو
  28/11/2020  |    656 جار خوێندراوەتەوە
لەگەل کەمبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە بەریتانیا ، ژمارەی تووشبوان لە کوردستان ھەلکشا ، بە درێژایی یٔەو چەند مانگەی رابردوو، جگە لە یٔیش و کاری خۆم لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی لەندەن ، بەشێکی زۆری کاتەکان لەسەر ھێلم لە گەل تووشبوانی پەتای کۆڕۆنا لە کوردستان . لەو ماوەیە ٢٥ کەس تەنیا لە خێزانی خۆم و پتر لە چوار سەد کەس لە خزم و ھاوڕێکانم و بە سەدان نەخۆشی تر کە پێشتر نەمناسیون،  پەیوەندیان پێوەکردووم،  لەسەر خەت بوویمە و رێنمایم پێداون و چارەسەرم کردوون.

خۆشبەختانە بەشی ھەرە زۆری یٔەو تووشبووانە کێشەی ھەوکردنی سیەکان وتەنگەنەفەسیان نەبوو ، بەلام رێژەیەکی بەرچاو لەوانەی پێویستیان بە یٔۆکسجین و چارەسەری تر ھەبوو، رۆژانە لە ماڵەوە  لە گەلیان لە سەر ھێل بووم و تا یٔێستاش لەگەڵ ھەندێکیان بەردەوامم. لە ئەنجامی مامەڵەکردنم لەگەڵ یٔەو نەخۆشانە کۆمەلێک سەرنج و تێبینیم لا درووست بوو، کە حەز دەکەم لێرە باسی بکەم بەو ھیوایەی ببێتە ھۆکارێک بۆ زیاتر ھۆشیارکردنەوەی خەڵک. 

1- بۆ ھیچ یەکێک لە خوشک وبرا و برازا و یٔەندامانی تری خێزانەکەمان ھیچ پشکنینیکی خوێن یا تیشکم نەکرد ، تەنیا یەکێک لە براکانم نەبێت، کە بە توندی تووشی ھەوکردنی سیەکان بوو پێویستی بە ھەندێک چارەسەری ھەبوو ، سەرجەم یٔەوانی تر جگە لە پاراسیتامۆل و ڤیاتامین دی و ھەندێک رێکاری گشتی و چاودێری دۆخی تەندرووسیان پێویستیان بە ھیچی تر نەبوو.

2- لە رێگای نیشانەکانی یٔەو پەتایە نەخۆشیەکەمان دەست نیشان دەکردو  پشکنینی (PCR) مان بۆ ژمارەیەکی کەمیان کرد، لەگەڵ یٔەوەشدا  یٔەوانەی پشکنینەکەشیان نیگەتڤ دەردەچوو، یٔێمە  ھەر وەک تووشبوەکی یٔەو پەتایە مامەلەمان لە گەل دەکرد. لێرەدا دەمەوێت بڵێم بەبێیٔنجامدانی ھیچ پشکنینێک دەتوانرێت تەنیا لەرێگای نیشانەکانەوە نەخۆشیەکە دەستنیشان بکرێت و لەھەندێک حاڵەتدا زۆر بایەخ بە یٔەنجامی پشکنینەکانیش نەدرێت!.

3- بەشێکی زۆری تووشبوان دەترسن و لەرووی دەروونیەوە دەشلەژێن و نایانەوێت بڕوا بکەن تووشی یٔەو پەتایە بووینە ، ھەر بۆیە  سەردانی چەندین دکتۆر دەکەن و پەنا بۆ جۆرەھا پشکنین دەبەن . لەوانە چەندان جۆری پشکنینی خوێن و لە ھەندێک حالەتیشدا پەنا بۆ سی تی سکانیش دەبەن ،  یٔەگەرچی ھەر لە سەرەتای بلاوبوونەوەی یٔەو پەتایە  ھووشیاری یٔەوەماندا، کە دۆخی بەشی ھەرەزۆری تووشبوان پێویست بە پشکنینی تیشک و سکان ناکات. ھاوکات سەردانیکردنی چەند دکتۆرێک  لەلایەک دەبێتە ھۆی تێکەڵکردنی چارەسەریەکان و لەلایەکی تر سەر لە نەخۆشەکە دەشێوێنێت و زیانی پێدەگەیەنێت.

4- لە کاتێکدا لە زۆربەی وولاتانی یٔەوروپا و جیھان بەشی ھەرەزۆری خەلک بڕوای تەواویان بە یٔامۆژگاریەکان و رێکارەکانی خۆپاراستن ھەیە، بەشێکی بەرچاو لە تاکی کورد تا یٔێستاش متمانەیان بە یٔەو یٔامۆژگاریانە زۆر کەمە، کە وەزارەتی تەندرووستی و کەسانی پسپۆڕ دەیکەن!.

5- ھەر کاتێک تاکی کورد گەیشتە یٔەو باوەرەی بە شێوەیەکی یٔاسایی مامەلە لە گەل نەخۆشیەکە بکات ، یٔەوە خۆی بەشێکی گرنگی چارەسەریەکە بۆ خۆی دەکات. لە یٔەو‌روپا خەلکی پەیرەوی یٔامۆژکاریەکانی تەندرووستی دەبوون و تەنیا لە کاتی پێویست سەردانی دکتۆر یان نەخۆشخانەیان دەکرد ، سەدان ھەزار تووشبووی کۆڕۆنا  تەنیا بە خۆ کرەنتینە کردن و مانەوە لە ماڵەوە پەتاکەیان تێپەڕاند.

6-  وەک ھەمیشە باسمان کردوە نزیکەی ٪‏١٥ ی تووشبوانی یٔەو پەتایە تووشی ھەوکردنی سیەکان دەبن و پێویستیان بە یٔۆکسجین و کۆمەلێک چارەسەری تر دەبێت،  بۆیە پێویستە نەخۆش لەماڵەوە بە ووردی چاودێری دۆخی تەندروستی خۆیان بکەن و لە کاتی پێویستدا سەردانی نەخۆشخانە و دکتۆر بکەن و چارەسەری وەرگرن. بەڵام جێگای داخە لە کوردستان لەبەر زۆر ھۆکار ھەندێک زەحمەتە بڕوا بە بەشێک لە نەخۆشەکان بھێنیت، کە سەردانی نەخۆشخانە بکەن ،ژمارەیەک لەو نەخۆشانە دۆخیان زۆر خراپ دەبێت و یٔازارێکی زۆر دەچێژن، یٔەمەش یەکێکە لەو ھۆکارانەی وایکردووە رێژەی مردن بەو پەتایە لە کوردستان لە ھەندێک شوینی تری جیھان بەرزتر بێت چونکە بەشێک لەو نەخۆشانەی کاتێک دەگەنە نەخۆشانە لە بارێکی زۆر خراپن.

7- یەکێک لە کێشەکانی کوردستان یٔەوەیە، کە بەھۆی کەم دەرامەتی یاخود کەمی ھووشیاری تەندروستی پێویستەوە، بەشێک لە نەخۆشەکان سەردانی کلینیکی گەڕەکەکان دەکەن و لەلایەن پەرستیار یاخود یاریدەدەری پزیشکیەوە ھەندێک چارەسەری وەردەگرن، کە بە ھیچ شێوەیەک نەک بە تەنیا پێویست نیە بەڵکو زیانی زۆریشی ھەیە، لەکاتێکدا یٔەو کلینیکانەی  دەتوانن رۆڵێکی گەورە ببینن، بە تایبەتی بۆ یٔەوانەی بەسووکی پەتاکەیان گرتووە، بۆ نموونە دەتوانن دەرمانی یٔازار شکێنیان پێبدەن و چارەسەرە سەتاییەکانیان بۆ بکەن، بەلام یٔەو نەخۆشانەی دۆخیان خراپە بە ھیچ شێوەیەک ناکرێت پشت بەو کلینیکانە ببەستن و پێوستە روو لەو نەخۆشخانانە بکەن ، کە لەشارو شارۆچەکەکانی کوردستان بۆ نەخۆشی کۆڕۆنا تەرخانکراون.

لە کۆتایدا دەمەوێت بە کورتی بەو کەسانە رابگەیەنم، کە لە کوردستان دووچاری پەتای کۆڕۆنا ھاتوون، بەشێوەیەکی یٔاسایی و وەک ھەر نەخۆشیەکی تر مامەڵە لەگەڵ کۆڕۆنا بکەن، بەترس و دڵەڕاوکێ بارەکەی خۆیان گران نەکەن و سەر لەخۆیان و دەوروبەریان نەشێوێنن، یٔەو پەتایە پەتایەکی جیھانیەو لە وڵاتانی تر خەڵک بە یٔاسانی وەریدەگرن و تا پێویست نەکات نە سەردانی دکتۆرو نەخۆشخانەکان دەکەن، نە داوو دەرمان بەکاردێنن ، جگە لە ھەندێک یٔازارشکێنی سەرەتایی، بۆیە ھیوادارم لە کوردستانیش بە ھوشیاریەوە مامەڵە لەگەڵ یٔەو پەتایە بکرێت، یٔەو نەخۆشیەش وەک ھەر نەخۆشیەکی تر ماوەیەک دەخایەنێت، تەنیا بەرگە گرتن و دان بەخۆداگرتن و پشوو درێژی، لە زۆربەی کاتدا بەسە بۆیٔەوەی وەک بەشێک لە رابردوو باسی یٔەو نەخۆشیە بۆ دەوروبەرەکەت بکەیت!

زیاتر