سوودێکی چاوەڕوان نەکراوی ڤاکسینەکانی دژە کۆرۆنا

د. عارف گۆران

پسپۆری ڕاوێژکاری نەخۆشیەکانی هەناو
  26/03/2021  |    1818 جار خوێندراوەتەوە

یٔاشکرایە ڤاکسین بۆ خۆپاراستنە لە تووشبون بەو نەخۆشیەی، کە ڤاکسینەکەی بۆ دروستکراوە، ھەموو ڤاکسینەکانیش دەرئەنجامی کۆمەڵێک ھەوڵ و شەونخونی زاناکانن تا دڵنیا دەبنەوە لە کاریگەری یٔەرێنیانەی و یٔینجا دەیخەنە بەردەست بۆ بەکارھینان، لە یٔێستادا سەلامەتی ڤاکسینەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە تەواوی یەکلابۆتەوە، تا یٔێستا نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن ژەمی یٔەو  ڤاکسینانە دراوە بە خەلک و رۆژ بە رۆژ یٔەو ژمارەیە بە شێوەیەکی بەرچاو لە زیادبووندایە .

 بەشێک لە تووشبوانی کۆرۆنا دوای چاکبوونەوەش کۆمەلێک لە ماکەکانی یٔەو پەتایەیان ھەر دەمێنێتەوە ، وەک ھەناسە تەنگی و کۆکەی درێژخایەن و زوو ھیلاکبوون و کۆمەلک نیشانەی تر، کە بە کۆڤیدی درێژخایەن دەناسرێت . شایەنی باسە یٔەو کەسانەی پێشتریش تووشی کۆرۆنا بوونە دەبێت ڤاکسینەکە وەربگرن، لەگەڵ یٔەوەی یٔەگەری دووبارە تووشبوونەوە لە شەش مانگی یەکەمی دوای پەتاکە یٔێجگار کەمە، بەلام لەبەریٔەوەی تا یٔێستا دڵنیاییەک نیە بۆ ماوەی مانەوەی بەرگری لەش، بۆیە باشتر وایە یٔەوانەی پێشتریش دوچاری پەتاکە ھاتوون  ڤاکسینەکە وەربگرن .

رێژەیەکی بەرچاو لەو نەخۆشانەی کۆرۆنای درێژخایەنیان ھەیە دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکە دۆخی تەندرووستیان زۆر باشتر بووە، تەنانەت بەشێکیان ھیچ نیشانەکانی نەخۆشیەکەیان نەماوە، لە یٔێستادا یٔەمە تەنیا تێبینیەکە ، بەلام ھەوالێکی دلخۆشکەرە بۆ یٔەوانەی کۆڕۆنای دەێژخایەنیان ھەیە . لێکۆلینەوە لەسەر یٔەم بابەتە بەردەوامەو لەیٔایندەی نزیکدا، کاریگەری ڤاکسینەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرامبەر کێشەکان و ماکەکانی کۆڕۆنای درێزخایەن یەکلایدەبێتەوە .

دکتۆر عارف گۆران

پسپۆری ڕاوێژکاری نەخۆشیەکانی ھەناو

لەندەن


زیاتر