وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لێبوردن لە خێزانی قاسم سولەیمانی دەکات

  2021-05-02  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، داوای لێبوردنی لە خیزانی قاسم سولەیمانی و گەلی ئێران و خۆشەویستانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس کرد، لە پای ئەو قسانەی کە لە تۆمار دەنگییەکدا لەسەری کردبوونی.

لە پەیامێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئینستاگرام) ئەمڕۆ زەریف بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندووە، ئەوەی بە درێژایی ئەم هەفتەیە بڵاوکرایەوە لە تۆمار دەنگییە دزەپێکراوەکە، بە دەستی ئەنقسەت نەبووە و بە هیچ شێوەیەکیش مەبەستی نەبووە وتەکانی بە شێوەیەکی فراوان یان دیاریکراویش بڵاوبکرێتەوە.

زەریف ڕاشیگەیاندووە، خێزانی سولەیمانی، بە تیابەت زەینەبی کچی، کە وەک منداڵەکانی خۆی شانازی پێوە دەکات، دووچاری برینداربوون بوونەتەوە دوای ئۆغری باوکیان، هەندێک کەس ویستوویانە ئەم دۆخەوە وەک هۆکارێک بەکار بهێنن و لەقکردنی هەستوسۆزی خەڵکە ئازاکانی ناوچەکە، یان وەک شێوازێکی لێکۆڵینەوە بۆ بەدیهێنانی ئامانجی سیاسی کورتخایەن.

زەریف پۆزشی بۆ ئێرانییەکان هێنایە وە ئاماژەی بەوەشکرد، زۆریک لە خەڵک خۆشەویستی و پەیوەستبوونی دوورودرێژی ئەو بە سولەیمانییەوە دەزانن.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیکردەوە، بە هیچ شێوەیەک لە گەورەیی و ڕۆڵی سولەیمانی کەمنەکردووەتەوە، سەبارەت بە پاراستنی ئاسایشی ئێران و ناوچەکە و جیهانیش.

زەریف ڕوونیشیکردەوە، ئەگەر بیزانیانە دێڕێک لەو قسانە بڵاو دەکرێنەوە و ئاشکرا دەبن، بە هیچ شێوەیەک نەیدەکردن.

ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی ٢٨ی ئەم مانگە  زەینەب سولەیمانی کچی قاسم سولەیمانی، سەرکردەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، ڕەخنەی لە لێدوانەکانی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی گرتووە، لەسەر ئەو قسانەی کە لەسەر باوکی کردوونی لەسەر تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکەدا.

زەینەب سولەیمانی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند "باجی گۆڕەپان لە پێناو دیپلۆماسیەتدا بووە"، لەگەڵ تویتەکەشیدا وێنەیەکی دەستە قرتاوەکەی باوکی داناوە.



ڕیکلام