کاکە لاک داونی کەنەوە و دایخەن :
لەسەرەتاوە گوتوومانە ئۆباڵی هەر قوربانیەکی کورۆنا بە گەردنی حکومەتی هەرێمە چونکە خەڵکی خستۆتە بەردەم دوو ئیختیارەوە یان هەڵبژاردنی مردن بە کورۆنا یان هەڵبژاردنی مردن لەبرساندا ..
ئێوەش مەسولیەتی ئیداری و ئەمنی و تەندروستیان لەسەرشانە .. تێدەگەین دەستەوەستانن لەنێوان هەردوو هەڵبژاردنەکەی خەڵکدا . بەڵام ئەمەی ئێوە دەیکەن لەترسی خۆپیشاندانی خەڵک ، دروستکردنی پردێکە بۆ پەڕینەوە بەرەو کارەسات و دۆزەخ !!
ئەو جوهدەی لە هەڵمەتی خۆپارێزیدا سەرفی دەکەن کە خۆشتان باش دەزانن کاریگەری نابێت ، لە ڕوونکردنەوەی پێویستی لاک داوندا سەرفی بکەن سودبەخشترە . چونکە ئاوا بەکراوەیی بیهێڵنەوە لەگەڵ ئەوەدا بازاڕ و کەسابەت نزیکە لە سفر و کردنەوەکەی هیچ لە وێرانەیی قەیرانە داراییەکە ناگۆڕێت و دەبێتە هۆکاری زیاتر تەشەنەکردنی پەتاکە . خەڵک بەرگەی هەردوو کارەساتەکە بەیەکەوە ناگرێت ، هیچ نەبێت با کارەساتی دووەم ڕوونەدات ..
ئەو ئەزموونی کرانەوەیە لەسویدا بۆ هەرێمی کوردستان دەستنادات . لەبەر ئەوەی سروشتی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانی سویدیەکان تاکەکانیان بەخۆیان دوورن لەیەکەوە چ جای ئەوەی پەتایەکیش هەبێت ، بەڵام سروشتی کۆمەڵگەی کوردی چڕ و پێکەوە نوساوە . هێشتا لەسەدا ٢١ی توشبووەکانی سوید لەو ڕەگەزە رۆژهەڵاتیانەن کە لە پەیوەندی کۆمەڵاتیاندا نزیک و چڕن لەناو یەکدا .
ناڕەحەت مەبن کە دەڵێین ئەم قەیرانە دارایی و تەندروستیە درەنگ یازوو گۆڕانکاری بەسەر هەیکەل و بوونی حکومەتدا دێنێت ، لەبەر ئەوە کردنەوەکە ئەگەر دوای بخات بەڵام زەرەرێکی ترسناک بەسەر تەندروستی گشتی خەڵکدا دێنێت و ئۆباڵ و مەسولیەتەکەی لەسەر شانی هەرسێکتانە ..