ئابووری کەڵەشێر
06/01/2023
|
471 جار خوێندراوەتەوە
کەڵەشێر کە بە تەبیعەت خۆگیڤ کەرەوەیەکی لوت بەرزە و خۆی بە بڕیاردەری ئەوەڵ و ئاخیری خێزانەکەی دەزانێت . سیفەتێکی دارایی سەیری هەیە ! کاتێک دەکەوێت بەسەر خۆراکدا هەمووی پرژ و بڵاو و تەفروتونا دەکات . کە هیچی لەبەردەستدا نامێنێت ، ئینجا بە چینەکردن سەرلەنوێ دەگەڕێتەوە بەشوێن ئەو دەنکە گەنمانەی خۆی تەخشان و پەخشانی کردووە .
عەقڵیەتی دارایی ئەو کەڵەشێرە لە تەبیعەتی ئابووری هەرێمی کوردستان دەکات . کاتێک سامانێکی زۆری داهاتی نەوت و غاز تەخشان و پەخشان دەکات ، دواتر کە هیچی بەدەستەوە نامێنێت . بە قەرزداری سی ملیارد دۆلارەوە خۆی دەبینێتەوە . پەنا بۆ هەناردەی نانی تیری و هەنار دەبات وەک کەڵەشێرەکە بە گیڤەوە چینەی تیادا بکاتەوە
|